ڕۆژێک لە ڕۆژان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژێک لە ڕۆژان
چەشنفانتازیا
دراما
سەرکێشی
نادیاری
دانەرئیدوارد کریتسیس
ئادەم هورویتز
ئەکتەرانجێنیفەر مۆریسۆن
جارد ئێس گیلمۆر
جێنیفەر گودوین
جۆش داڵاس
لانا پاریڵا
ڕۆبێرت کاڕیڵ
میگان ئۆری
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٤
ژمارەی ئەڵقەکان٨٩
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرئیدوارد کریتسیس
ماوەی پەخش٤٣ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرABC Studios
پەخش
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٣ی ئابی ٢٠١١ – بەردەوامە
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکانرۆژێک لە رۆژان لە ویندەرلاند
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

ڕۆژێک لە ڕۆژان، بە ئینگلیزی: Once Upon A Time، زنجیرە درامایەکی ئەمریکییە لە جۆری فەنتازیا وخەیاڵییە، لە دانانی ئیدوارد کیتس وئادەم ھۆڕۆیتز (دانەرانی زنجیرەی بەناوبانگی لۆست)، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ وە پەخش دەکرێت لەسەر کەناڵی ABC ئەمریکی و تا ئێستا بەردەوامە.

پاڵەوانەکانی ئەم درامایە کەسایەتی ناو چیرۆکە خەیاڵییەکانن وەک سنۆ وایت، سەندرێلا، کەوا سوور، پینوکیۆ ... و بە شێوازێکی زۆر سەرنج ڕاکێش، ڕووداوەکانی چیرۆکە خەیاڵییەکان و ڕووداوەکانی جیھانی ڕاستەقینە تێھەڵکێش کراوە و خەیاڵی بینەر کێش دەکات بۆ ناو ڕووداوەکان.

کۆمەڵێک خەڵاتی بەدەستهێناوە لەسەر ڕۆڵی ئەکتەرەکانی یان وەک دراماکە بە گشتی، پێنج خەڵاتی وەرگرتووە و ١٩ جاری تریش پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵات.

ڕووداوەکان[دەستکاری]

ڕووداوەکانی زنجیرەکە لە شارۆچکەیەکی خەیاڵییدا دەست پێدەکات کە بە ستۆری برۆک ناو دەبرێت، و دانیشتوانی ئەم شارە کەسایەتییەکانی ناو داستان وچیرۆکە بەرئاگردانەکانن کە گوازراونەتەوە بۆ جیھانی ڕاستەقینە، و یادەوەرییان لێ سەندراوەتەوە لەلایەن شاژنێکی شەڕانگێزەوە بەناوی ڕێجینا کە یادەوەرییانی گۆڕیوە بۆ یەکێکی تر لە ڕێگەی بەکارھێنانی نەفرینێکی بەھێزەوە کە لە ڕامبڵ ستیڵسکنی جادووگەری وەرگرتووە.

تەنھا ئومێدی شارۆچکەکە لە نێو دەستی ژنێکە بە ناوی ئێما سوان کە کچی سنۆ وایت و شازادە چارمینگە، کە بە هۆی جادووی پەری شین دەگواێزرێتەوە بۆ جیھانی ڕاستەقینە پێش ئەوەی نەفرینەکەی پێ بگات، و بەم ھۆیەش ئێما سوان تەنھا کەسە کە دەتوانێ ئەو نەفرینە بەتاڵ بکاتەوە و یادەوەرییە ڕاستیەەکان بۆ دانیشتوانی شارۆچکەکە بگەڕێنێتەوە بە ھاوکاری کوڕەکەی ھێنری مێڵز.


پەخشی دراماکە[دەستکاری]

تا ئێستا چوار وەرز لەم درامایە بەرهەمێنراوە، ماوەی ھەر ئەڵقەیەکی لە نێوان ٤٢ بۆ ٤٥ خولەکدایە، وکەناڵی ABC ئەمریکی ھەموو ھەفتەیەک شەوانی یەکشەممە پەخشی دەکات، وەرزی یەکەمی ٢٢ حەڵقە بوو و لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ پەخشکرا تا ١٣ی ئایاری ٢٠١٢، و وەرزی دووەمیش لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٢ پەخشکرا تا ١٢ی ئایاری ٢٠١٣، وەرزی سێیەمیش لە 29 حوزیرانی ٢٠١٣ دەست بە پەخشی کرا وتائێستا بەردەوامە.

کەساییەتیەکانی دراماکە[دەستکاری]

زۆربەی کەسایەتییەکان ڕۆڵی دوو کارەکتەر دەبینن، یەکێکیان لە ناو چیرۆکەخەیاڵییەکاندا و ئەویتریان دوای ئەوەی شاژنی شەڕانگێز یادەوەریان لێ دەگۆڕێت کەسایەتییەکی تریان ھەیە لە شارۆچکەی ستۆری برۆک.

کاراکتەر ئەکتەر ڕؤڵ
ئێما سوان جێنیفەر مۆریسۆن کەسایەتی سەرەکی چیرۆکەکەیە، کە ڕزگارکەری دانیشتۆنی شارۆچکەی ستۆری برۆکە لە نەفرینەکە، کچی سنۆ وایت و شازادە چارمینگە و دایکی ڕاستی ھێنرییە.
ھێنری مێڵز جارد ئێس گیلمۆر کوڕی ئێمایە و کچەزای سنۆ وایت و شازادە چارمینگە، تاکە کەسە کە بەڵگەی پێیە لەسەر نەفرینەکە، ڕاستییەکە دەزانێت کە ئێما ڕزگارکەریانە.
سنۆ وایت، ماری مارگرێت جێنیفەر گودوین لە چیرۆکە خەیاڵییەکە ناوی سنۆ وایتە لە ئازاترین و بەجەرگترین کەساییەتیەکانی چیرۆکەکەیە و دوای لە دەستدانی یادەوەری ناوی ماری مارگرێتە مامۆستای خوێندنگەی مناڵانە لە ستۆری برۆک
شازادە جارمینگ، دێڤید نۆڵان جۆش داڵاس بەھێزترین شازادە و ئازاترین و لێھاتووترینە، کەس ناتوانێ ڕووبەڕووی بێتەوە، و لە دوای لە دەستدانی یادەوری ناوی دێڤید نۆڵاتە لە ستۆری برۆک.
شاژنی شەڕانگێز، ڕێجینا میڵز لانا پاریڵا کەسایەتی شەڕانگێزە و ڕقکێشە بە تایبەت بەرامبەر سنۆ وایت و ھەر کەسێکی تری بەختەوەر، پێشتر بەو شێوەیە نەبووە بەڵکو کەسێکی دڵپاک بووە، دوای نەفرینەکە دایکی ھێنرییە بە تەبەنی و پارێزگاری شارۆچکەی ستۆری برۆکە.
رامبڵ ستیڵسکن، مستەر گۆڵد ڕۆبێرت کاڕیڵ کەسێکی ترسنۆک بووە لە ڕابردوودا و لە ڕێگەی کوشتنی کەسێکەوە ھێزێکی جادووگەر بە دەست دەھێنێ، و ھەرچییەکی بوێت دەیکات و خودی نەفرینەکە و ڕزگاربوون لێی ڕێکخستووە.
ڕوبی، کەوا سوور میگان ئۆری ھاوڕێی سنۆ وایتە، کەسێکی زۆر باشە، ئەو کەوا سورەیە کە لە کاتی مانگی چواردەدا دەبێت بە گورگ، دوای لە دەستدانی یادەوەری کافتریایەکی بەڕێوە دەبات لە ستۆری برۆک.

خەڵاتەکان[دەستکاری]

ئەم زنجیرە درامایە نزیکەی بیست جار پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵات لەسەر ئاستی ھەموو دراماکە یان بۆ ڕۆڵی ئەکتەرەکانی، و چەند جارێک خەڵاتەکەی بە دەست ھێناوە، لەوانە:

  • پەسەندترین درامای نوێ، ٢٠١١
  • پەسەندترین شەڕانگێز (لانا پاریڵا) بە ڕۆڵی شاچنی شەڕانگێز، ٢٠١١
  • باشترین نمایش لە زنجیرە درامادا، جارد ئیس گیلمۆر بە رۆڵی ھێنری، ٢٠١٢

سەرچاوەکان[دەستکاری]