ڕوودۆلف دیزڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیزڵ

ڕۆدۆلوف کریستیان کاڕڵ دیزڵ (ماوەی ژیان:١٨ی ئازاری ١٨٥٨ تاکوو ٢٩ی ئەیلوولی ١٩١٣) ئەندازیار و میکانی زانێکی ئەڵمانی بووە و بزوێنەری دیزڵی داھێناوە بۆیە نانزاوی دیزڵیان لێناوە، لە ١٨ ئازاری ساڵی ١٨٥٨ لە دایک و باوکێکی ئەڵمانی لە پاریس لەدایک بووە، لە میونیخ خوێندوێتی و گرنگی بە بزوێنەرێک داوە کە لە بزوێنەری ھەڵمی و گازی چالاکتربێت، ھەر لەتەمەنی منداڵیەوە زۆر خولیای میکانیک بووە ھەر بۆیە لەتەمەنی ١٤ ساڵیدا بڕیاریداوە ببێت بەئەندازیار، لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا بەھۆی زیرەکی و لێھاتوویەوە لەقوتابخانە لەلایەن دەزگایەکی فەرەنسیەوە خەڵاتکراوە، باوکی ناردوێتی بۆ ئاڵمانیا و لەوێ لەشاری ئۆگسبۆرگ پەیوەندی بە قوتابخانەی پیشەسازیەوە کردووە، دواتر پەیوەندی بە زانکۆی میونیخ بۆ جێبەجێکردنی زانستی کردووە و خەونەکەی ھاتۆتە دی و میکانیکی خوێندووە و سەرکەوتنی بەدەستھێناوە لەو بوارەدا. کاڕڵ دیزڵ دوای ئەوەی تەخەڕوجی کردووە گەڕاوەتەوە بۆ پاریس و بۆتە بەڕێوەبەری بەشێک لە کۆمپانیای لیند و ژمارەیەک داھێنانی کردووە لەدیارترینیان پەرەپێدان بووە بە ئالەتی ھەڵمی کە ئەو کاتە بۆ دروستکردنی سەھۆڵ بەکار ھێنراوە، لەساڵی ١٨٩٧ بۆ یەکەم جار لە مێژوودا بزوێنەری دیزڵی کردۆتە کار و کارگەیەکی بۆ دروستکردنی بزوێنەرەکانی دیزڵ دامەزراندووە، سەرەڕای گرنگی دانی بە میکانیک و داھێنان ھەوڵی داوە ببێتە بزنز مان و بچێتە جیھانی پارە و بۆرسەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە لەم بوارەدا و زەرەروزیانێکی مادی زۆری لێکەوتووە و فرزێکی زۆر بەسەریا کەڵەکەبووە و تووشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر و کێشەیەکی زۆر بۆتەوە ئەمە سەرەڕای نەخۆشی و کێشەکانی دادگا. کاڕڵ دیزڵ لەشەوی ٢٩ ئەیلوولی ساڵی ١٩١٣ بەکەشتیەک لە بەلجیکاوە ڕۆشتووە بۆ ئینگلستان بۆ کردنەوەی کارگەیەکی نوێی بزوێنەرەکانی دیزڵ بەڵام بەشداری لە ئاھەنگی کردنەوەی ئەم کارگەیەدا نەکرد جونکە بەرەبەیانی ٢٩ سپتەمبەری ساڵی ١٩١٣ تەرمەکەیان لەناو دەریادا دۆزیەوە و واپێدەچێت خۆی فڕێدابێت ناو دەریاکەوە و خۆی کوشتبێت.

سەرچاوە[دەستکاری]