بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕایبۆسۆم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێکهاتەی ڕایبۆسۆمێک

ڕایبۆسۆمەکان (بە ئینگلیزی: Ribosomes) ئەو ئەندامۆچکانەن کە زۆرترین ژمارەیان لە زۆربەی خانەکاندا هەیە. بە پێچەوانەی زۆربەی ئەندامۆچکەکانی تر ، ڕایبۆسۆمەکان بە پەردە (Membrane) دانەپۆشراون. هەر ڕایبۆسۆمێک لە دوو ئاوێتەی ئەندامی : پرۆتین و ناوکە ترشی ڕایبی (RNA) پێکدێت. بەستنەوەی پرۆتینەکان و ناوکە ترشی ڕایبی (RNA) لە ناو ناوکی خانەدا ڕوو دەدات بۆ پێکهێنانی ڕایبۆسۆمەکان کە لە پاشاندا بۆ سایتۆسۆل دەگوێزرێتەوە. هەندێک لە ڕایبۆسۆمەکان بە شێوەی بەڕەڵا لە ناو سایتۆسۆلدا دەمێننەوە ، لە کاتێکدا ئەوانی دی بەو ئەندامۆچکەیەوە دەنوسێن کە پێی دەوترێت ناوە پلازمە تۆڕ ( Muluciter cimsalpodne )

سەرچاوەکان

[دەستکاری]