ڕاژەی وێب
ڕواڵەت
ڕاژەی وێب میتۆدێکی ئاڵوگۆڕکردنی پەیام و دامەزراندنی پێوەندییە لەنێوان دوو کەرەستەی ئەلەکترۆنیکی سەر تۆڕێکی کۆمپیوتەری.
W3C بەم شێوەیە "ڕاژەی وێب" پێناسە دەکا: سیستەمێکی نەرمەکاڵایی کە داڕێژراوە بۆ پشتیوانی لە ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان دوو ئامێری کارلەیەکپەژیر (interoperable) -ی سەر تۆڕێکی کۆمپیوتەری. ڕاژەی وێب ناوبەستێکی ھەیە کە بە فۆرماتێکی شیاوی پێوەئاژۆتن بۆ ئامێر (واتە بە زمانی ڕاڤەی ڕاژەکانی وێب) ڕاڤە کراوە. سیستەمەکانی تر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕاژەی وێب لە پەیامگەلی SOAP کەڵک وەردەگرن و بەو شێوازەی کە لە ڕاڤەکەدا نوێندراوە بەکاریان دێنن. زۆرتر پەیامگەلی SOAP لە ڕێگای HTTP-یەوە دەگوازرێنەوە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕاژەی وێب تێدایە. |