چیاکانی ئوسامبارا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چیاکانی ئوسامبارا
زنجیرەچیاEastern Arc Mountains
وڵاتتانزانیا
پۆتانی شوێن٤°٤٨′٠″S ٣٨°٢٥′١٢″E
بەرزی لە ئاستی دەریا٢٬٢٩٠ مەتر
ڕووبەر٩٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
UNESCO Biosphere Reserve URLhttp://www.unesco.org/mabdb/br/brdir/directory/biores.asp?code=URT+01&mode=all
Map

چیاکانی ئوسامبارا زنجیرەچیایەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی تانزانیا. ئەم زنجیرەیە لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا ھەڵکەوتووە و بەشەکانی خۆرهەڵاتی زنجیرە چیای ئارکی دەگرێتەوە. زنجیرەکە نزیکەی ٩٠ کیلۆمەتر درێژ دەبێتەوە و نزیکەی نیوەی ئەو درێژییەی پانە، ئەم زنجیرانە نزیکەی دوو ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دروستبوون و لە بەردی میتامێرفیکی پرکامبرین پێک ھاتوون. ئەو چیایانە بەسەر دوو زنجیرەچیای لاوەکی دابەش بووینە. زنجیرەچیای خۆراوای یوسامباراس کە بەرزترە لە زنجیرەچیای ڕۆژھەڵاتی ئوسامباراس، کە نزیکترن لە کەنارە ئاوییەکان و بارانی زیاتری لێ دەبارێت.[١]

چیاکان بە دارستانە باراناوییە کەمەرەیییەکان داپۆشراون کە ماوەیەکی زۆرە گۆشەگیر کراون و ناوەندێکی دێرینن و خەڵکانی بانتۆ و شامبا و مەعسای تێیدا نیشتەجێن، بەڵام لە سەدەی ھەژدەھەمدا شانشینی شامبا لەلایەن مێبیگا دامەزرا، لە کۆتاییدا پاش خەباتێکی زۆر لە ساڵی ١٨٦٢ شانشینەکە داڕما و داگیرکەرانی ئەڵمانیا لەو ناوچەیە جێگیر بوون کە بوو بە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقای ئەڵمانی و دوای جەنگی جیھانی یەکەم بوو بە بەشێک لە خاکی ڕاسپاردەی بەریتانیا لە تانگانیکا.[٢]

جوگرافیا[دەستکاری]

زنجیرەچیایەکە نزیکەی دوو ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دروست بوو. بەھۆی نەبوونی گلاسیت و لەباربوونی کەش و ھەوایەکی تا ڕادەیەکی گونجاو، دارستانی باراناوی کەمەرەیی درێژخایەن دروستبوون.

ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵاتی ئوسامباراس زنجیرەیەکی گەورەی پێرکامبرینن کە پێکھاتەی جیۆلۆگیی میتامۆریکی ئەسید-جینیس و پیرۆکسن و ئەمفیبۆلەکانن. زنجیرەکە سەرچاوەی سەرەکی ئاوە بۆ زۆرینەی دانیشتووانی باکووری ڕۆژھەڵاتی تانزانیا.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.usambaras.com/usambaramountains/ ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ https://sgp.undp.org/
  3. ^ https://peakvisor.com/adm/tanga.html

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]