کێم
ڕواڵەت
(لە چڵکەوە ڕەوانە کراوە)
کێم بریتییە لە ئاوێکی زەرد یا سپی کە بەھۆی تەشەنای بەکتریایی لە ئەندامی تووشیار دەردێت. کۆبوونەوەی کێم لە شوێنێکی داخراو لە شانەکانی لەشدا بە ناوی کوان دەناسرێت. زیپکە کێمێکە کە لە ژێر پێستدا دەردەکەوێت.
کێم پێکھاتووە لە: خانە مردووەکان، لاشەی میکرۆبەکان و نۆترۆفیلەکان و ماکی کیمیایی کە لە دژی یەکتر دەریان کردووە.
ئەگەر کێم زۆر نەبێ، بە نامۆخۆرەکانی لەش تیدەچن، دەنا بۆ بەرگری لە قووڵ بوونەوە و پەرە سەندنی چڵک، دەبێ کون بکرێ و خاڵی بکرێت.
سەرچاوە
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کێم تێدایە. |