پەرەسەندنی گورگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەکردنی کەلەری گورگی سەردەمی سەھۆڵی لە کێنت کاڤێرن و تۆرکوای ئینگلتەرا دۆزرایەوە[١]

پەرەسەندنی گورگ (بە ئینگلیزی: Evolution of the wolf) لە سەردەمێک بووە کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ٣٠٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر و گورگی خۆڵەمێشی (Canis Lupus) یەکێکە لەو جۆرە ئاژەڵانەی بەشێوەیەکی یەکجار زۆر دەتوانێت خۆی بوگنجێنێت و توانای ھەیە لە چەند ژنگەیەک دا بژی و بەشێوەیەکی بەرچاو و فراوان لە نیمچە گۆی باکووری زەوی دا بڵاوبوونەتەوە. لێکۆڵینەوەکان دەربارەی گورگە خۆڵەمێشییە نوێیەکان چەند کۆمەڵە لاوەکییەکەی دەگمەنیان دیاریکردووە کە لە مەودایەکت نزیک لە یەکدی دەژین.[٢] ئەم جیاوازییە لە کۆمەڵە لاوەکییەکان دا بە زۆری پەیوەستە بە جیاوازییەکانی (نیشنگە، پلەی گەرمی، سەوزایی و پسپۆڕی لە نێچیردا).[٣][٤]

تۆمارە بەردین و شوێنەوارەکان مێژووی بوونی بەردەوامی گورگی خۆڵمێشی دەخەملێنن بۆ نزیکەی ٣٠٠ ھەزار ساڵی ڕابردوو.[٥] ئەم بوونە بەردەوامە پێچەوانەی ھەڵسەنگاندنە جینۆمەکانە کە پێشنیار دەکەن ھەموو جۆرە نوێیەکانی گورگ و سەگەکان لە یەک بنەچەی ھاوبەشی گورگەوە سەرچاوەیان گرتبێت[٦] کە لە ٢٠ ھەزار ساڵی ڕابردوودا لە ژیان دا بوون.[٧] ھەروەھا ئەم ھەڵسەنگاندنانە پیشاندەری دیاردەیەکەی کەمبوونەوەی لە ناکاوی ژمارەی گورگەکانن لە کۆمەڵەکان دا و دواتر بنەچەکەیان دووچاری بەرکەوتنی تیشکدانەوەیەکی ھەڕەمەکی خێرابوون و ھەرچەندە سەرچاوەی جیۆگرافی ئەم تیشکدانەوەیە نەزانراوە تا ئێستا بەڵام ئەم دۆزینەوانە ئاماژە پێکەری ئەوەن کە کۆمەڵە ڕەسەنەکانی گورگەکان لەناوچوون و جێیان گیراوەتەوە لەلایەن جۆرێکی نوێی گورگەوە.

بەدەر لە ماڵی کردنی گورگەکان، مرۆڤ بووەتە ھۆی ئازاردانی گورگەکان بەھۆی سنوردارکردنی نیشینگەکانیان و ئەمە بووەتە ھۆی کەم بوونەوەیەکی بەرچاو لە ژمارە و قەبارەی کۆمەڵەکانیان لە دوو سەدەی ڕابردوودا.[٨] بەھۆی تەسک بوونەوەی ناوچەکانی نیشنگەی گورگەکان و تێکەڵ بوونیان لەگەڵ نیشنگەی جۆرە نزیکەکانی وەک سەگ و گورگی بچووکتر و ئەمەش بووەتە ھۆی ڕوودانی چەندین دیاردەی تێکەڵبوون لەگەڵ جۆرەکانی دیکەدا.[٩] ئەم دیاردانە لەگەڵ کێشەکانی تر (قڕبوون، دووبارە سەرھەڵدانەوەی جینۆمەکانی دی) بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم ئاشکرکردنی مێژووی دابەشبوونی جیۆگرافی گورگەکان و کارەکەی سەختتر کردووە.

تۆمارە بەردینەکان[دەستکاری]

تۆمارە بە بەردبووەکانی ئاژەڵە بربڕەدارە دێرینەکان پێکھاتووە لە بەشە دەگمەنەکان کە زۆرجار کارێکی ئەستەمە بتوانرێت ماددەی بۆماوەیی تێدا بەدەستبھێنرێت. لێکۆڵینەوەکان سنووردارن بە بەکارھێنانی ھەڵسەنگاندنە پێھاتەیییەکان (Morphologic Analysis) بەڵام خەمڵاندنی جۆرە جیاوازەکان و پەیوەندییەکانی بوونی ھەبووە لە نێوان نموونەکان دا لە کات و شوێنەکان دا. ھەندێک لە چاودێریکردنەکان جێی مشتومڕە لە نێوان لێکۆڵەرەکان دا کە زۆرجار ھاوڕا نیین و گریمانەکان لەلایەن ھەندێک نووسەر و زاناوە پەسەند دەکرێت و لەلایەن ھەندێکی تریان پەسەند ناکرێت.[١٠]

جیابوونەوە لە گورگی بچووک[دەستکاری]

لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ١٩٩٣ پێشنیاری دەکرد کە گورگەکانی باکووری ئەمریکا خەسڵەتەکانی کەلەسەریان زیاتر ھاوشێوە و لێکچووی گورگی بچووکن وەک لە گورگەکانی ئەوراسیا (ئاسیای و ئەورووپا).[١١] لێکۆڵینەوەیەکی جینۆمی ناوکە ترشی ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین (DNA) لە ساڵی ٢٠١٦ دا پێشنیاری دەکرد کە کە ھەموو گورگەکانی باکووری ئەمریکا و گورگە بچووکەکان لە ھەمان بنەچەی ھاوبەشەوە جیابوونەتەوە نزیکەی ٦–١١٧ ھەزار ساڵ لەمەوبەر. ھەروەھا لێکۆڵینەوەکە ئاماژەشی دەکرد کە تێکڕای گورگەکانی باکووری ئەمریکا خاوەنی بەشێکی بەرچاون لە بنەچەی گورگی بچووک و ھەموو گورگە بچووکەکانیش تا ڕادەیەک خاوەنی بنەچەی گورگن و گورگی سوور و گورگی ڕۆژھەڵاتی تێکەڵەیەکن لە بەش و ڕێژەی جیاوازی بنەچەی گورگی خۆڵەمێشی و گورگی بچووک.

یەکێک لە تاقیکردنەوەکان دەریخست کە جیابوونەوەی گورگ و گورگی بچووک دەگەرێتەوە بۆ ٥١ ھەزار ساڵ لەمەوبەر و ئەم ئەنجامە ھاوشێوە و نزیک بوو لە لێکۆڵینەوەکانی تر کە مێژووی سەرھەڵدانی گورگەکانی ئەم سەردەمە دەگەرێتەوە بۆ ھەمان کات. تاقیکردنەوەیەکی دی پیشانی دەدا کە جیابوونەوەی گورگی سوور لە گورگی بچووک دەگەرێتەوە بۆ ٥٥–١١٧ ھەزار ساڵ لەمەوبەر و جیابوونەوەی گورگی سوور لە گورگی ناوچەی دەریاچە مەزنەکان (Great Lakes) دەگەرێتەوە بۆ ٣٢ ھەزار ساڵ لەمەوبەر. تاقیکردنەوە و نموونە وەرگرتنەکانی دی پیشاندەری مەودای جیاوازی جیابوونەوە بوون و دەرئەنجامەکە مەوادی ٦–١١٧ ھەزار ساڵ لەمەوبەر بوو.[١٢]

لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٦ بۆ یەکەمین جار لێکۆڵینەوەی دەکرد لەسەر کۆمەڵە لاوەکییەکان، شێوازی دابەشبوون و پەیوەندییەکانی نێوان گورگی خۆڵەمێشی لەڕێی پشتبەستن بە زنجیرەی جینۆمی تەواو. لێکۆڵینەوەکە پیشانی دەدا کە سەگ لە گورگی خۆلەمێشی جیابووەتەوە و لە جۆرە گورگی قڕبووی (Late Pleistocene)ەوە داتاشراوە و سەری ھەڵداوە[١٣] و سەگ و سەگی ئوستراڵی دوو جۆری جودا نیین. ھەروەھا جیابوونەوە سەگ و گورگی سەردەمی دێرین (Old World) دەگەرێتەوە بۆ ٢٧–٢٩ ھەزار ساڵ لەمەوبەر.[١٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dawkins, William Boyd, Sir; Sanford, W. Ayshford; Reynolds, Sidney H. (1912). "British Pleistocene Hyænidæ, Ursidæ, Canidæ, and Mustelidæ". A Monograph of the British Pleistocene Mammalia. Vol. 2. London: Palaeontographical Society.
  2. ^ Musiani, Marco; Leonard, Jennifer A. ; Cluff, H. Dean; Gates, C. Cormack; Mariani, Stefano; Paquet, Paul C. ; Vilà, Carles; Wayne, Robert K. (2007). "Differentiation of tundra/taiga and boreal coniferous forest wolves: Genetics, coat colour and association with migratory caribou". Molecular Ecology. 16 (19): 4149–70. doi:10.1111/j.1365-294X.2007.03458.x. PMID 17725575.
  3. ^ Pilot, Malgorzata; Jedrzejewski, Wlodzimierz; Branicki, Wojciech; Sidorovich, Vadim E. ; Jedrzejewska, Bogumila; Stachura, Krystyna; Funk, Stephan M. (2006). "Ecological factors influence population genetic structure of European grey wolves". Molecular Ecology. 15 (14): 4533–53. doi:10.1111/j.1365-294X.2006.03110.x. PMID 17107481.
  4. ^ Leonard, Jennifer (2014). "Ecology drives evolution in grey wolves" ١٥ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. (PDF). Evolution Ecology Research. 16: 461–473.
  5. ^ Sotnikova, M (2010). "Dispersal of the Canini (Mammalia, Canidae: Caninae) across Eurasia during the Late Miocene to Early Pleistocene". Quaternary International. 212 (2): 86–97. doi:10.1016/j.quaint.2009.06.008.
  6. ^ Freedman, Adam H. ; Gronau, Ilan; Schweizer, Rena M. ; Ortega-Del Vecchyo, Diego; Han, Eunjung; Silva, Pedro M. ; Galaverni, Marco; Fan, Zhenxin; Marx, Peter; Lorente-Galdos, Belen; Beale, Holly; Ramirez, Oscar; Hormozdiari, Farhad; Alkan, Can; Vilà, Carles; Squire, Kevin; Geffen, Eli; Kusak, Josip; Boyko, Adam R. ; Parker, Heidi G. ; Lee, Clarence; Tadigotla, Vasisht; Siepel, Adam; Bustamante, Carlos D. ; Harkins, Timothy T. ; Nelson, Stanley F. ; Ostrander, Elaine A. ; Marques-Bonet, Tomas; Wayne, Robert K. ; et al. (2014). "Genome Sequencing Highlights the Dynamic Early History of Dogs". PLoS Genetics. 10 (1): e1004016. doi:10.1371/journal.pgen.1004016. PMC 3894170. PMID 24453982.
  7. ^ Freedman, Adam H. ; Gronau, Ilan; Schweizer, Rena M. ; Ortega-Del Vecchyo, Diego; Han, Eunjung; Silva, Pedro M. ; Galaverni, Marco; Fan, Zhenxin; Marx, Peter; Lorente-Galdos, Belen; Beale, Holly; Ramirez, Oscar; Hormozdiari, Farhad; Alkan, Can; Vilà, Carles; Squire, Kevin; Geffen, Eli; Kusak, Josip; Boyko, Adam R. ; Parker, Heidi G. ; Lee, Clarence; Tadigotla, Vasisht; Siepel, Adam; Bustamante, Carlos D. ; Harkins, Timothy T. ; Nelson, Stanley F. ; Ostrander, Elaine A. ; Marques-Bonet, Tomas; Wayne, Robert K. ; et al. (2014). "Genome Sequencing Highlights the Dynamic Early History of Dogs". PLoS Genetics. 10 (1): e1004016. doi:10.1371/journal.pgen.1004016. PMC 3894170. PMID 24453982.
  8. ^ Flynn, John J. ; Wesley-Hunt, Gina D. (2005). "Phylogeny of the Carnivora: Basal Relationships Among the Carnivoramorphans, and Assessment of the Position of 'Miacoidea' Relative to Carnivora". Journal of Systematic Palaeontology. 3: 1–28. doi:10.1017/s1477201904001518.
  9. ^ "Eucyon davisi" ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Fossilworks. Retrieved 11 July 2016.
  10. ^ Sardella, Raffaele; Bertè, Davide; Iurino, Dawid Adam; Cherin, Marco; Tagliacozzo, Antonio (2014). "The wolf from Grotta Romanelli (Apulia, Italy) and its implications in the evolutionary history of Canis lupus in the Late Pleistocene of Southern Italy". Quaternary International. 328–329: 179–195. Bibcode:2014QuInt.328..179S ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. doi:10.1016/j.quaint.2013.11.016.
  11. ^ Wang, Xiaoming; Tedford, Richard H. ; Dogs: Their Fossil Relatives and Evolutionary History. New York: Columbia University Press, 2008.
  12. ^ Vislobokova, I. , Sotnikova, M. & Dodonov, A. , 2003 – Bio-events and diversity of the Late Miocene-Pliocene mammal faunas of Russia and adjacent areas – in: Reumer, J.W.F. & Wessels, W. (eds.) – DISTRIBUTION AND MIGRATION OF TERTIARY MAMMALS IN EURASIA. A VOLUME IN HONOUR OF HANS DE BRUIJN – DEINSEA 10: 563–574 [ISSN 0923-9308] Published 1 December 2003
  13. ^ R.M. Nowak (2003). "Chapter 9 - Wolf evolution and taxonomy". In Mech, L. David; Boitani, Luigi (eds.). Wolves: Behaviour, Ecology and Conservation. University of Chicago Press. pp.  239–258. ISBN 978-0-226-51696-7.
  14. ^ R.M. Nowak (2003). "Chapter 9 - Wolf evolution and taxonomy". In Mech, L. David; Boitani, Luigi (eds.). Wolves: Behaviour, Ecology and Conservation. University of Chicago Press. pp.  239–258. ISBN 978-0-226-51696-7.