پەرەسەندنی مێرووەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

تێگەیشتنی مرۆڤ لە پەرەسەندنی مێرووەکان (بە ئینگلیزی: Evolution of insects) دەگەڕێتەوە بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئەم بوارانەی زانست: زانستی زیندەزانی خانەیی، زانستی پێکھاتنی مێرووەکان، زانستی بە بەردبووەکان، پۆلێنکاری مێرووەکان، پەرەسەندن، زانستی کۆرپەلەزانی و زانستی زانیارییە زیندەییەکان. بەپێی مەزەندەکان جۆری مێرووەکان سەرچاوەکەیان لەسەر زەوی دەگەرێتەوە بۆ ٤٨٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر لە سەردەمی (ئۆردۆڤیچی) کە دەکاتە ھەمان کاتی سەرھەڵدانی ڕووەکە وشکانییەکان.[١] یەکەمین جۆری مێرووەکان وشکانی بوون بەڵام نزیکەی ٤٠٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر و لە سەردەمی (دیڤۆن) دا جۆرێکی مێرووەکان پەرەیانسەند بە توانای فڕینیان و بە یەکەمین جۆری ھەموو ئاژەڵەکان دادەنرێن کە توانای فڕین تێیان دا پەرەیسەندبێت.

یەکەمین دۆزراوەی بە بەردبووی مێرووەکان بە (Rhyniognatha hirsti) دادەنرێت کە تەمەنی بە ٤٠٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر خەملێنراوە. بەڵام ناسنامە و پێناسی مێرووەکە جێی مشتومڕ و ڕەخنەیەکەی زۆر بوو.[٢] بە درێژای مێژووی زەوی کەش و ھەوای زەوی چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و لەگەڵ ئەم گۆڕانانەش دا بەھەمان شێوەش جۆراوجۆری مێرووەکان گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە. باڵدارەکان (ئەو مێرووانەی خاوەن باڵن) ڕێژەیەکی زۆر تیشکدانەوەیان بەرکەوتووە لە لە سەردەمی بە کاربۆنی دا (خەڵۆزی) کە ٢٩٩–٣٥٦ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر دەکات لە کاتێک دا مێرووە باڵدارە ناوەکییەکان (ئەو مێرووانەی بە چەند قۆناغێکی گۆڕان دا تێدەپەڕن لە ژیانیان دا) دووچاری بەرکەوتنی ڕووداوێکی تری تیشکدانەوەی گەورە بوون لە سەردەمی (پێرمیەن) دا کە ٢٥٢–٢٩٩ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر دەکات.

زۆربەری جۆری مێرووەکان لە سەردەمی (پێرمیەن) دا پەرەیانسەندووە و زۆربەی جۆرە سەرەتاییەکان لە قڕبوونێکی بە کۆمەڵ دا لەناوچوون لە سەردەمی (پێرمیەنی سێھەم) دا کە بە گەورەترین قڕبوون دادەنرێت لە مێژووی زەوی دا و ٢٥٢ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە.[٣] ڕزگاربووانی ئەم ڕووداوە لە سەردەمی (تریاسی) دا پەرەیانسەندووە کە ٢٠١–٢٥٢ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر دەکات و بە جۆرە مێرووەکانی ئەم سەردەمە دادەنرێن کە ئێستا بوونیان ھەیە.

لە نموونەیەکی یەکجار گرنگی پەرەسەندنی ھاوبەش دا، ژمارەیەک لە چەن کۆمەڵەیەکی مێرووە سەرکەوتووەکان، بەتایبەتی لە جۆرەکانی (زەردەواڵە، ھەنگ، مێروولە، پەپوولە، مێش و قاڵۆنچەکان) پەرەیانسەندووە بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕووەکە گوڵدارەکان دا لە سەردەمی (تەباشیری) دا لە ٦٦–١٤٥ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر دەکات.[٤]

چەندەھا جۆری مێرووەکانی ئەم سەردەمە لە ٦٦ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر پەرەیانسەندووە و مێرووەکانی تایبەت بەو سەردەمە لە ڕووەکە بە بەردبووەکان دا بە پارێزراوی دەدۆزرانەوە. ئەو جۆرە مێرووە بە بەردبووی ئەو سەردەمە زۆر بە ئاسانی دەکرێت بەراوردییان پێ بکرێت لەگەڵ جۆرەکانی ئێستا.

مێژووی پەرەسەندن[دەستکاری]

پەرەسەندنی مێرووەکان بە خۆگونجاندنی خێرا دەناسرێتەوە بەھۆی ئەو فشارە ژینگەییە دیاریکراونەی لەسەریان بووە. وا دەردەکەوێت تیشکدانەوە ھەڕەمەکییەکان و سەرھەڵدانی جۆرە نوێیەکان کە رێکارێکە ھەتا ڕۆژی ئەمڕۆش بەردەوامە بۆتە ئەنجامی ھەبوونی مێرووەکان لە ھەموو ناوەندە ژینگەییەکان دا.

کردەی پەرەسەندنی مێرووەکان بەشێوەیەکی زۆر پەیوەستە بە پەرەسەندنی ڕووەکە گوڵدارەکانەوە. بەکارھێنانی ڕووەک و پێکھاتە ھاوشێوەکان وەک خۆراک بە بەشێک لە خۆگونجاندنی مێرووەکان دادەنرێت و لە %٢٠ مێرووەکانی ئەم سەردەمە پشت دەبەستن بە گوڵ، شیلەی گوڵ یان ھەڵاڵەکان وەک سەرچاوەی خۆراک. ئەم پەیوەندییە سوودگۆرکێیە بۆ پەرەسەندن زۆر سەرەکییە چونکە ڕێژەی ڕووەکە گوڵدارەکان لەڕێی مێرووەکانەوە تۆوەکانیان دەگوازنەوە و کرداری پیتاندن ئەنجام دەدەن.[٥]

مێرووەکان و بە دیاریکراوی مێشوولە و مێشەکان ھێزی سەرەکی چەند نەخۆشییەکەی کوشندە بوون کە لەوانەیە بوبێتنە ھۆی قڕبوون و لەناوچوونی ھەندێک لە جۆری شیردەرەکان.[٦]

سەرەتای فڕینی مێرووەکان[دەستکاری]

سەرەتا و سەرچاوەی فڕینی مێرووەکان بە نادیاری ماوەتەوە، وا دەردەکەوێت کە یەکەمین مێرووە باڵدارە زانراوەکانی ئێستا بەوە جیادەکرێنەوە کە یەکجار لێھاتوو بوون لە فڕین دا و ھەندێک لە مێرووە لەناوچووەکان خاوەنی جووتێک باڵی بچووک بوون کە بەستراوبووە لە بەشی یەکەمی سنگیان بۆ ئەوەی تێکڕای سێ جووت باڵ پێکبھێنن.

ئەو باڵانە زۆرجار دەوترێت کە جۆرە کەوانەیەکی گۆڕاون و بە بەراوردکردنی جووتە کەوانەکانی جۆرە ماسییەکان بە باڵە پێگەیشتووەکانی جۆرە مێرووەکان ئەوا ڕوون دەبێتەوە کە کەوانەکان و باڵاکان ھەردووکیان خاوەنی ھەمان سەرچاوە و بنەچەن و لێکۆڵینەوە نوێیەکانیش پشتگیری ئەم بۆچوونانە دەکەن بەڵام تاکو ئێستا ھیچ تۆمار و دۆزراوەیەکەی بە بەردبوو لەبەردەستا نییە بۆ دووپاتکردنەوەی ئەم وتەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Landmark study on the evolution of insects". Sciencedaily.com. November 6, 2014. 
  2. ^ Haug، Carolin (2017). "The presumed oldest flying insect: More likely a myriapod?". PeerJ. 5: e3402. PMC 5452959Freely accessible. PMID 28584727. doi:10.7717/peerj.3402. 
  3. ^ Rasnitsyn، A.P.؛ Quicke، D.L.J. (2002). History of Insects. Kluwer Academic Publishers. ISBN 978-1-4020-0026-3. [پەڕە پێویستە]
  4. ^ J. Stein Carter (2005-03-29). "Coevolution and Pollination". University of Cincinnati. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە 2009-04-30. لە ڕێکەوتی 2009-05-09 ھێنراوە. 
  5. ^ Bray، P. S.؛ Anderson، K. B. (2009). "Identification of Carboniferous (320 Million Years Old) Class Ic Amber". Science. 326 (5949): 132–134. Bibcode:2009Sci...326..132B. PMID 19797659. doi:10.1126/science.1177539. 
  6. ^ Carpenter، K. (2007). "How to Make a Fossil: Part 2 – Dinosaur Mummies and Other Soft Tissue" (PDF). The Journal of Paleontological Science (C.07.0002): 1–23. لە ڕێکەوتی ٠٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.