پێش ئێستا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێش ئێستا، یان "ساڵانی پێش ئێستا" (کورتکراوەی ئینگلیزی BP) پێوانەیەکی کاتە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە شوێنەوارناسی، زەویناسی و بابەتە زانستیەکانی تر بەکاردێت بۆ دیاریکردنی کاتی رووداوەکان بە گوێرەی سەرچاوەی دیاریکردنی کاتی ڕادیۆکاربۆن لە ساڵانی ١٩٥٠کاندا. لەبەر ئەوەی کاتی "ئێستا" دەگۆڕێت، کردارێکی ستاندارد بریتیە لە بەکارهێنانی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠ وەک ڕۆژی دەستپێکردن (ئیپۆک) لە پێوانەی تەمەن. کورتکراوەی "پ.ئ" بە "پێش فیزیک" لێکدراوەتەوە، کە ئاماژە بە ئەو کاتە دەکات پێش ئەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ناوکی بە شێوەیەکی دەستکرد ڕێژەی ئایزۆتۆپەکانی کاربۆن لە کەشوهەوادا بگۆڕێت، کە زانایان ئێستا دەبێت ژماردنیان بکەن.[١][٢][٣]

لە ڕێکەوتنێک(دانانی زانستی)دا کە هەمیشە چاودێری نەکراوە، زۆرێک لە سەرچاوە بەکارهێنانی داتای BP سنووردار دەکەن بۆ ئەوانەی بەرهەمدەهێنرێن لەگەڵ داتای ڕادیۆکاربۆن؛ نۆتەی جێگرەوەی RCYBP کە کورتکراوەی ئینگلیزیەکەیەتی بۆ "ساڵانی ڕادیۆ کاربۆن پێش ئێستا" دەگەیەنێت.

پێڕست[دەستکاری]

  1. ^ Flint, Richard Foster; Deevey, Edward S (1962). "Volume 4 – 1962". Radiocarbon. 4 (1): i.
  2. ^ Taylor RE (1985). "The beginnings of radiocarbon dating in American Antiquity: a historical perspective". American Antiquity. 50 (2): 309–325. doi:10.2307/280489. JSTOR 280489.
  3. ^ Dincauze, Dena (2000). "Measuring time with isotopes and magnetism". Environmental Archaeology: Principles and Practice. Cambridge, England: Cambridge University Press. p. 110. ISBN 978-0-5213-1077-2.