پێرستی گەرماوەکانی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سلێمانی لەگەڵ دروستکردنی لەسەر شێوازێکی پێشکەوتوو و بنەمایەکی شارستانی دروستکرا, و دروستکردنی گەرماویش یەکێک بووە لە شتە گرنگەکانی ئەم شارە، کە زۆربەیان لەسەر شێوازێکی ڕۆژھەڵاتی دروست کراون. ئەم گەرماوانە ھەمووی توونیان ھەبوو لە پشتی خەزێنەی ئاوەکە، و توونچیان ڕاگرتبوو بۆ ئەوەی پەیین بھێنێە بیخاتە توونخانەکەوە و بیسوتێنێ لە بری نەوتی ڕەشی ئێستا. پێشتر پەیینەکەیان لەسەربانی حەمامەکە ھەڵدەخست بۆ ئەوەی ووشک ببێتەوە, و سەری ئەم حەمامانە ھەمووی کڵاو ڕۆژنەیان ھەبوو لەسەر گومەزەکەیانەوە. بە زستانان شوشەیان تێ دەخست و ھاوینان لایاندەبردلە بەر ھەڵماوی گەرماوەکە. زۆر جار مناڵان ئەچوون لە کڵاو ڕۆژنەکەوە سەیری ژنانیان دەکرد تــــــا توونچیەکە دەھات و ڕاوی دەنان و دریدەکردن . چەندان جــار خەزێنەی ئاوەکە دڵۆپەی دەکردواتا ئاو دزەی ئەکرد توونچەکە قوڕە سوورەی دەبرد دەیدا لەو درزانە, بەڵام لە وەختی ژناندا چاوی توونچیەکەیان دەبەستەوە و بەناو حەمامەکەدا دەچووە خەزێنەی ئاوەکە تــــا وەکو ئافرەتان بەڕووتی نەبینێ. و لە وەرزی زستاناندا لەناو حەمامەکان شیر و شێلم دەفرۆشرا.

  1. گەرماوی وەسمان پاشای بابان شوێنی سینەما سیروان.
  2. گەرماوی گازێ شوێنی گەرماوی سەرچناری ئێستا کە موڵکی دایکی حەمە ئاغای ئەورەحمان ئاغا بووە.
  3. گەرماوی مەیان شوێنی قەیسەری محەی دگلی ئێستا.

ئەم سێ گەرماوەی لەسەرەوە ناوبران لە سەردەمی عوسمانیەکانەوە نەماون و رووخاون و ھەندێ لە پیاوە بەتەمەنەکانی شار دەڵێن ئێمە مناڵ بووین لەگەڵ دایکمان دەچووینە ئەو گەرماوانە و ئەوکات پارە کەم بوو و ژنان لە جیاتی پارە دوو بۆ سێ ھێلکەیان دادەنا.


  1. گەرماوی فاتمەخان : تەنیشت سەرا کە موڵکی عەزمی بەگی بابان بووە. ســاڵی ١٩٥٤ لە زەمانی عومەر عەلی موتوسوریفدا رووخاوە و خراوەتە سەر سەرا.
  2. گەرماوی قــشــڵە : لە شەقامی مەولەوی موڵکی حەمە ئاغای ئەورەحمان ئاغا.کە لە ســاڵی ١٩٧٤ شارەوانی تێکیداوە و کردی بە دووکان و بازاڕ, ئێستا شوێنی بازاڕی دەبۆکەیە.
  3. گەرماوی شێخ مارف : تەنیشت بازاڕی سەلاحەدین, موڵکی شێخ مارفی نەقیب بووە و دوایی فرۆشرا و کوڕانی ێالحی ڕەشە کڕییان.
  4. گەرماوی سورەت : لای مەیدانی (کا)یەکە موڵکی کەریمی عەلەکە بوو، ئەم گەرماوە دیوارەکانی ھەمووی وێنەی پاڵەوان بوو بە سواری ئەسپ و قەڵغان و شیر و تیروکەوان بەدەستەوە و وێنەی ڕۆستەم و زۆراب و مار و باڵندە و درەختی ھەمە جۆر بە گەچ لەسەر دیوارەکانی نەخشا و ڕەنگاوڕەنگ کردبوو. بۆیە بە حەمامی سورەت ناو دەبرا، و وێنەکانیش دەستکردی ھونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن فەلاح بوو.
  5. گەرماوی غەفور ئاغا (حەمامە بچکۆلەکە) : بەرامبەر گومرگە سووتاو بوو کە موڵکی غەفور ئاغای حاجی ئەوڵا بووە.
  6. گەرماوی تــازە : بەرامبەر مزگەوتی حاجی مەلا عەزیز, سەرشەقام. موڵکی حاجی سەعید ئاغا بووە.
  7. گەرماوی حاجی غەنی : کۆڵانی تەنیشت خانەقای مەولانا خالیدی نەقشبەندی.
  8. گەرماوی حاجی ئەوڵا : سەرووی خانەقای مەولانا خالیدو موڵکی حاجی ئەوڵا بووە.
  9. گەرماوی موفتی : لە سابونکەران، موڵکی عەبدول کەریم و باربارا ئەلەکە کە خوشک و برای کەریمی ئەلەکە لەگەڵ

ماڵی موفتی .


ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ڕێبەری کوردی