پوورایشۆکە
ڕواڵەت
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |



پوورایشۆکە، پوورایش، پیرایشۆکە[١] یا پیرێژنۆکە[٢] (بە ئینگلیزی: Antlion) جۆرە مێروویەکە کە کرمۆکەکەی (بە ئینگلیزی: larva) بەناوبانگە لەبەر ڕەفتارەکەی لە کاتی ڕاوکردندا. بە ئەو چاڵ و کونەی وا لە زەویدا هەڵیدەکوڵێک ئەڵێن تسە گورگانە. کرمۆکەی ئەم مێرووە کونێک لە زەویدا ھەڵدەکۆڵێت و لە بنکییەوە دەوەستێت ھەتا مێروولە و دەعبای بچووکی تێ بکەوێت و بیانخوات.[٣] جۆرە پێگەیشتووەکەی ئەم مێرووە، کە باڵی ھەیە، زۆر ناسراو نییە لەبەر تەمەنە کورتەکەی و بڕێک جار لەگەڵ پووشبەقنگە تێک دەچێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە پوورایشۆکە تێدایە.