پاڵەوانێتیی جیھانیی سنووکەری ٢٠٢٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاڵەوانێتیی جیھانیی سنووکەری ٢٠٢٢
بەشێکە لەWorld Snooker Championship، 2021–22 snooker season
سپۆنسەرBetfred
وەرزشسنووکەر
جێCrucible Theatre، شێفیڵد
پاشکۆ2021 World Snooker Championship
لەدوای ئەو2023 World Snooker Championship
ژمارەی چاپ95
کاتی ڕوودان٢ی ئایاری ٢٠٢٢
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢ی ئایاری ٢٠٢٢
ڕێکخەرکۆمەڵەی جیھانیی پیشەگەری بلیارد و سنووکەر
براوەڕۆنی ئۆسلیڤان

پاڵەوانێتیی جیھانیی سنووکەری ٢٠٢٢ (بە ئینگلیزی: 2022 World Snooker Championship) پاڵەوانێتییەکی پیشەگەری سنووکەر بوو کە لە ١٦ی نیسان تا ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ لە شانۆی کروسیبڵ لە شاری شێفیڵد لە ئینگلتەرا بەڕێوەچوو، کە ٤٦ ساڵە لەسەریەک پاڵەوانێتی جیھانی سنوکەر لەو شوێنە بەڕێوەدەچێت. پاڵەوانێتییەکە ١٦ھەمین و کۆتا ڕووداوی ڕیزبەندی وەرزی ٢٠٢١–٢٠٢٢ی سنوکەرە، پاڵەوانێتییەکە لەلایەن گەشتی جیھانی سنوکەرەوە ڕێکخرابوو و لەلایەن کۆمپانیای گرەوکردنی وەرزشی بێتفرێدەوە سپۆنسەرکرابوو. لە بەریتانیا لەلایەن بی بی سی و لە ئەورووپا (بە بەریتانیاشەوە) لەلایەن یۆرۆسپۆرتەوە و لە شوێنەکانی دیکەی جیھان لەلایەن ماچڕوم سپۆرت و میدیاکانی دیکەوە پەخشکرا. کۆی گشتی سندوقی خەڵاتەکان ٢٣٩٥ ھەزار پاوەند بووە، کە براوەی خەڵاتەکە ٥٠٠ ھەزار پاوەندی وەرگرتووە.

قۆناغەکانی پاڵاوتن بۆ پاڵەوانێتییەکە لە ٤ تا ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ لە پەیمانگای وەرزشی ئینگلیزی بەڕێوەچوو، کە ١٢٨ یاریزانی پیشەگەر و بانگھێشتکراوی «ئاماتۆر» بەشدارییان تێدا کرد. قۆناغی سەرەکی پاڵەوانێتییەکە ٣٢ یاریزان بەشدارییان کرد: ١٦ یاریزانی سەرەکی ڕیزبەندی جیھانی سنۆکەر و ١٦ یاریزانی دیکە لە قۆناغەکانی پاڵاوتن. ئاشلی ھوگیل و جاکسۆن پەیج و حوسێن ڤافایی یەکەم یاریزانی یارییەکانی کروسیبڵ بوون، ڤافایی یەکەم یاریزانی ئێرانی بوو کە گەیشتە قۆناغی سەرەکی. مارک سێلبی پاڵەوانی بەرگریکار بوو، لە یاری کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بە ئەنجامی ١٨–١٥ بەرامبەر شۆن مێرفی بردەوە. لە یاری قۆناغی دووەمدا بە ئەنجامی ١٠–١٣ بە یان بینگتاو دۆڕا کە درێژترین چوارچێوەی بەرھەمھێنا کە تا ئێستا لە یاریگای کروسیبڵ یاری پێکرابێت، کە ٨٥ خولەکی خایاند. ڕۆنی ئۆسلیڤان ڕیکۆردی ستیڤ دەیڤسی یەکسانکردەوە، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا گەیشتە ڕیکۆردێکی ٢٠ھەمین قۆناغی چارەکی کۆتایی و ڕیکۆردێکی ١٣ھەمین قۆناغی پێش کۆتایی پێش ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ١٨–١٣ لە جود ترەمپ بباتەوە و ژمارەی پێوانەیی ستیڤن ھێندری یەکسان بکاتەوە کە حەوت نازناوی جیھانی بەدەستھێناوە. ئەوە نازناوی ٣٩ی ڕیزبەندی ڕۆنی ئۆسلیڤان بوو و نازناوی بیست و یەکەمی تاجی سێ جار بوو. لە تەمەنی ٤٦ ساڵ و ١٤٨ ڕۆژدا بووە بەتەمەنترین پاڵەوانی جیھان لە مێژووی وەرزشەکەدا، پێش ڕای ڕیاردۆن کەوت کە تەمەنی ٤٥ ساڵ و ٢٠٣ ڕۆژ بوو کاتێک دوایین نازناوی جیھانی لە ساڵی ١٩٧٨ بەدەستھێنا.

ھەروەھا ئۆسلیڤان ژمارەی پێوانەیی ھێندری شکاند کە ٧٠ بردنەوەی لە یاریگای کروسیبڵ تۆمارکرد و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد کە ٧٤ بردنەوە بوو. نیل ڕۆبەرتسۆن لە یارییەکەی قۆناغی دووەمدا بەرامبەر جاک لیسۆڤسکی "Maximum Break"ی بەدەستھێنا، ئەمەش پێنجەم دانەیە لە ژیانی وەرزشیدا و دوازدەھەمین جارە لە یاریگای کروسیبڵ مەکزیم برێک بەدەستبھێنرێت. ھەروەھا گرایم دۆت لە یاری پاڵاوتنەکانی قۆناغی سێیەمدا بەرامبەر پانگ یونسۆ زۆرترین مەکزیم برێکی بەدەستھێنا، ئەمەش دووەمجارە لە ژیانی وەرزشیدا و پێنجەمجارە زۆرترین مەکزیم برێک لە پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی جیھانیدا بەدەستبھێنرێت. شانۆی سەرەکی ١٠٩ "سەدەی پچڕان"ی ژمارەیەکی پێوانەیی بەرھەمھێنا، کە ١٠٨ سەدەی ساڵی پێشووی تێپەڕاند. مارک ویلیامز لەم یارییەدا ١٦ سەدەی تۆمارکرد و ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد کە ھێندری لە ساڵی ٢٠٠٢دا تۆماری کردبوو.

پشتێنە[دەستکاری]

تیروپشکی سەرەکی پاڵەوانێتییەکە لە شانۆی کروسیبڵ لە شاری شێفیڵد، ئینگلتەرا ئەنجام درا،

یەکەم یاری کۆتایی پاڵەوانێتی جیھانی سنۆکەر لە ساڵی ١٩٢٧ لە ھۆڵی کامکین لە شاری بێرمینگام لە ئینگلتەرا بەڕێوەچوو و لەلایەن جۆ دەیڤسەوە بردنەوە بەدەستھات.[١] لە ساڵی ١٩٧٧ەوە ئەم پاڵەوانێتییە ساڵانە لە شانۆی کروسیبڵ لە شاری شێفیڵد لە ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت.[٢] ئەم پاڵەوانێتییە لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٤٦ ساڵە لەسەریەک پاڵەوانێتییەکە لە یاریگای کروسیبڵ بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا ٥٤ ساڵە لەسەریەک پاڵەوانێتی جیھانی بە فۆرماتێکی مۆدێرن بۆ کۆتایی ھاتنی یارییەکە بەڕێوەدەچێت.[٣][٤][٥] ستیڤن ھێندری یاریزانی سکۆتلەندی لە سەردەمی مۆدێرن سەرکەوتووترین بەشداربووی پاڵەوانێتی جیھانی بوو، کە حەوت جار نازناوەکەی بەدەستھێنابوو.[٦] مارک سێلبی یاریزانی ئینگلیزی چوارەم نازناوی جیھانی خۆی لە پاڵەوانێتی ٢٠٢١ بەدەستھێنا و لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ١٨–١٥ لە شان مێرفی بردەوە،[٧][٨][٩] کە خەڵاتی سەرەکی ٥٠٠ ھەزار پاوەندی وەرگرت لە کۆی سندوقی خەڵاتەکان کە ٢٬٣٩٥٬٠٠٠ پاوەند بوو. پاڵەوانێتییەکەی ساڵی ٢٠٢٢ کە لەلایەن گەشتی جیھانی سنوکەرەوە ڕێکخرابوو، لەلایەن کۆمپانیای گرەوکردنی وەرزشی بێتفرێدەوە سپۆنسەر کرابوو،[١٠] کە لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٢ و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بە بەردەوامی سپۆنسەری چالاکییەکەی کردووە.[١١]

ڕێکخستن[دەستکاری]

پاڵەوانێتی جیھانی سنوکەری ٢٠٢٢ لە ١٦ی نیسان تا ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو،[١٢] وەک دوا ڕووداو لە ١٦ ڕووداوی ڕیزبەندی لە وەرزی ٢٠٢١–٢٠٢٢.[١٣] لە چالاکییەکەدا پێشبڕکێیەکی سەرەکی ٣٢ یاریزانی تێدابوو، پێش ئەوەی پاڵەوانێتییەکی ١٢٨ یاریزانی لە پەیمانگای وەرزشی ئینگلیزی لە نێوان ٤ بۆ ١٣ی نیسانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، کە سێ ڕۆژ پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییە سەرەکییەکە کۆتایی ھات.[١٤][١٥][١٦] پاڵاوتنەکان لە ماوەی چوار قۆناغدا ئەنجامدرا، یاریزانە پلە بەرزەکان پۆلێنکران و «بای - Bye»یان پێدرا بۆ قۆناغەکانی دواتر.[١٧][١٨][١٩] سێ قۆناغی یەکەمی پاڵاوتن وەک باشترین لە ١١ (چوارچێوە- Frame) ئەنجامدرا، قۆناغی کۆتاییش وەک باشترین لە ١٩ چوارچێوە ئەنجامدرا.[٢٠] ١٦ یاریزانی سەرەکی لە نوێترین ڕیزبەندی جیھانی سنوکەردا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەک یاریزانی پلە یەک سەرکەوتن بۆ تیروپشکی سەرەکی. سێلبی پاڵەوانی بەرگریکار بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە گشتی پلەی یەکەمی بەدەستھێنا. ١٥ ڕیزبەندی دیکەش بە پشتبەستن بە دوایین ڕیزبەندی جیھانی تەرخانکراون، کە دوای پاڵەوانێتی گەشتەکانی ٢٠٢٢ بڵاوکراونەتەوە. جۆن پارۆت پاڵەوانی ساڵی ١٩٩١ لە ١٤ی نیسان لە ستۆدیۆی بێتفرێد لە شاری سالفۆرد تیروپشکی قۆناغی یەکەمی بۆ یانەی کروسیبل ئەنجامدا و یارییەکانی پاڵاوتنەکانی بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی بەرامبەر بە یاریزانە پلە یەکەکان یەکسان کردەوە. یارییەکانی قۆناغی یەکەمی تیروپشکی سەرەکی وەک باشترین لە ١٩ (چوارچێوە - Frame) ئەنجامدرا، یارییەکانی قۆناغی دووەم و چارەکی کۆتایی وەک باشترین لە ٢٥ چوارچێوە ئەنجامدرا، قۆناغی پێش کۆتاییش وەک باشترین لە ٣٣ چوارچێوە ئەنجامدرا. یاری کۆتایی لە ماوەی دوو ڕۆژدا وەک یارییەکی باشترینی ٣٥ چوارچێوە ئەنجامدرا.[٢١][٢٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Turner, Chris (2008). "World Professional Championship". cajt.pwp.blueyonder.co.uk. Chris Turner's Snooker Archive. Archived from the original on 24 July 2011. Retrieved 9 February 2011.
  2. ^ "Betfred World Championship". World Snooker. Archived from the original on 14 May 2021. Retrieved 22 February 2022.
  3. ^ "History of the World Snooker Championship". World Snooker. Archived from the original on 15 March 2011. Retrieved 30 April 2011.
  4. ^ "Embassy World Championship". Snooker Scene. Archived from the original on 24 January 2013. Retrieved 9 May 2012. ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "John Higgins eyes more crucible titles". The Daily Telegraph. 5 May 2009. Archived from the original on 30 April 2010. Retrieved 13 April 2020. the modern era, which began in 1969 when the World Championship became a knockout event.
  6. ^ "Betfred World Championship". World Snooker. Archived from the original on 14 May 2021. Retrieved 27 March 2022.
  7. ^ Sutcliffe, Steve (4 May 2021). "World Snooker Championship: Mark Selby will not chase snooker's 'all-time greats'". BBC Sport. Archived from the original on 4 May 2021. Retrieved 4 May 2021.
  8. ^ Sutcliffe, Steve (3 May 2021). "World Snooker Championship final: Mark Selby wins fourth world title". BBC Sport. Archived from the original on 4 May 2021. Retrieved 4 May 2021.
  9. ^ Harris, Daniel (3 May 2021). "Mark Selby beats Shaun Murphy in World Snooker Championship final – as it happened". The Guardian. Archived from the original on 3 May 2021. Retrieved 3 May 2021.
  10. ^ "Betfred extend sponsorship of World Snooker Championship". Betfred Blog. 18 August 2020. Retrieved 5 January 2023. ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Menmuir, Ted (2 May 2019). "Betfred Extends World Snooker Championship Sponsorship". SBC News. Archived from the original on 26 July 2020. Retrieved 26 July 2020.
  12. ^ "2022 Betfred World Snooker Championship". World Snooker Tour. Archived from the original on 11 May 2021. Retrieved 7 June 2021.
  13. ^ "Calendar 2021/2022". snooker.org. Archived from the original on 23 July 2019. Retrieved 3 February 2022.
  14. ^ "Rankings Update: Crucible Top 16". World Snooker. 27 March 2022. Archived from the original on 28 March 2022. Retrieved 30 March 2022.
  15. ^ "Amateur Players For World Qualifiers Announced". World Snooker. 7 March 2022. Archived from the original on 7 March 2022. Retrieved 27 March 2022.
  16. ^ "Full List of Players For Betfred World Championship". World Snooker. 22 March 2022. Archived from the original on 26 March 2022. Retrieved 27 March 2022.
  17. ^ "World Snooker Championship 2022 – When is the draw? How to watch it on the Eurosport website and YouTube". Eurosport UK. 12 April 2022. Archived from the original on 14 April 2022. Retrieved 12 April 2022.
  18. ^ "How To Watch The Draw" (بە ئینگلیزی). World Snooker Tour. 13 April 2022. Archived from the original on 13 April 2022. Retrieved 13 April 2022.
  19. ^ "Hearn announces World Championship qualifying changes, 147 bonus and new tour card for White". Eurosport UK. 1 May 2019. Archived from the original on 31 August 2020. Retrieved 3 May 2019.
  20. ^ "Race to the Crucible". WPBSA. Archived from the original on 20 March 2021. Retrieved 27 March 2022.
  21. ^ Årdalen, Hermund. "Betfred World Championship (2022)". snooker.org. Archived from the original on 22 December 2021. Retrieved 27 March 2022.
  22. ^ "Crucible match schedule". World Snooker Tour. 6 April 2022. Archived from the original on 8 April 2022. Retrieved 6 April 2022.