پایسکل
(ڕەوانەکراوە لە پاسکیلەوە)
Jump to navigation
Jump to search
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
پایسکل یان دووچەرخە (بە ئینگلیزی: Bicycle یان Bike) ئامێرێکی گواستنەوەیە کە بە هێزی مرۆڤ و بە هۆی پایدەرەوە بەکاردێت. پاسکیل پێکهاتووە لە دوو چەرخ کە بەستراون بە پەیکەری پاسکیلەکەوە. ئەو کەسەی کە پایسکل لێدەخوڕێت پێی دەوترێت پایسکلسوار. پایسکلەکان بۆ یەکەم جار لە سەدەی (١٩)هەمدا بڵاوبوونەوە کە ژمارەیان زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا لە سەرتاسەری جیهان زیاتر لە ملیارێک پایسکل هەیە کە دەکاتە دوو هێندەی ژمارەی ئۆتۆمۆبیل لە جیهاندا. لە هەندێ شوێن پاسکیل بە سەرچاوەی سەرەکی گواستنەوە بەکاردێت. منداڵان پایسکل بۆ یاریکردن بەکاردێنن و گەورەکانیش بۆ دابەزاندنی کێش یان ڕێکی لەشیان یان بۆ کاری ڕۆژانەیان (Fitness) بەکاریدێنن.