پارێزگای کۆرچە
ڕواڵەت
پارێزگای کۆرچە (بە ئەلبانی: Qarku Korçë)، بە فەرمی پارێزگای کۆرچە، پارێزگایەکە لە ھەرێمی باشووری کۆماری ئەلبانیا. لە ڕووی ڕووبەرەوە گەورەترینە و حەوتەم ژمارەی دانیشتووانە لە دوازدە پارێزگاکە، زیاتر لە ٢٠٢ ھەزار کەسی تێدایە[١] لە ڕووبەری ٣٧١١ کیلۆمەتر دووجا (١٤٣٣ میل چوارگۆشە). ئەم پارێزگایە لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ مەقدوونیای باکوور و لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ یۆنان، لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ پارێزگاکانی ئێلباسان، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ بێرات و لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ جیرۆکاستێر ھاوسنوورە. بەسەر شەش شارەوانیدا دابەشکراوە، کۆرچە، دیڤۆل، کۆڵۆنجێ، مالیق، پۆگرادێک و پوستێک، کە ھەموویان سی و حەوت یەکەی کارگێڕی لەخۆدەگرن.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Population on 1st January by prefecture and sex» (PDF). INSTAT. ٧ی ئایاری ٢٠٢١. p. 6.[بەستەری مردوو]
- ^ «Law nr. 115/2014» (PDF) (بە ئەڵبانی). pp. 6372–6373. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پارێزگای کۆرچە تێدایە. |