بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارێزگای کۆرچە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی ئەلبانیا بە تیشک خراوەتە سەر پارێزگای کۆرچە

پارێزگای کۆرچە (بە ئەلبانی: Qarku Korçë)، بە فەرمی پارێزگای کۆرچە، پارێزگایەکە لە ھەرێمی باشووری کۆماری ئەلبانیا. لە ڕووی ڕووبەرەوە گەورەترینە و حەوتەم ژمارەی دانیشتووانە لە دوازدە پارێزگاکە، زیاتر لە ٢٠٢ ھەزار کەسی تێدایە[١] لە ڕووبەری ٣٧١١ کیلۆمەتر دووجا (١٤٣٣ میل چوارگۆشە). ئەم پارێزگایە لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ مەقدوونیای باکوور و لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ یۆنان، لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ پارێزگاکانی ئێلباسان، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ بێرات و لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ جیرۆکاستێر ھاوسنوورە. بەسەر شەش شارەوانیدا دابەشکراوە، کۆرچە، دیڤۆل، کۆڵۆنجێ، مالیق، پۆگرادێک و پوستێک، کە ھەموویان سی و حەوت یەکەی کارگێڕی لەخۆدەگرن.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Population on 1st January by prefecture and sex» (PDF). INSTAT. ٧ی ئایاری ٢٠٢١. لاپەڕە ٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «Law nr. 115/2014» (PDF) (بە ئەڵبانی). لاپەڕە ٦٣٧٢–٦٣٧٣. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.