پارێزگاری قوتابخانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پارێزگاری قوتابخانە (ئینگلیزی School Governor) لە ئینگلتەرا، وەیڵز و باکوری ئێرلەندا ئەو کەسانەن کە سەرپەرشتیی بەڕێوەبردنی قوتابخانە دەوڵەتیەکان ئەکەن و ئەرکەکانیان بە یاسا ڕێکخراوە.[١][٢] بە لیژنەکە ئەوترێت "لیژنەی بەڕێوەبردنی قوتابخانە". وشەی پارێزگار بەکار دێت لەبەر ئەو بەرپرسیارێتیە یاساییەی بە ئەندامانی لیژنەکە سپێردراوە.

ئامانج و پێکهاتە[دەستکاری]

لە قوتابخانە دەوڵەتیەکاندا ئەم ئەرکانەیان پێ سپێردراوە: پێدانی دیدێکی ڕوون بە قوتابخانەکە، لێپێچینەوە لە بەڕێوەبەری قوتابخانە و سەرپەرشتی کردنی خەرجی و داهاتی قوتابخانە.[٣] هەموو کەسانی خۆبەخشن و ئەوترێ گەورەترین هێزی خۆبەخشن لە وڵاتدا، بەپێی سەرچاوەیەک نزیک ٣٥٠ هەزار کەسی خۆبەخشن.[٤] داتابەیسێکی تایبەتیش هەیە بۆ ئەو کەسانەی ئەبنە "پارێزگاری قوتابخانە".[٥]

پێکهاتەی لیژنەکە بە گشتی لانی کەم نۆ کەسێکن و دابەشکراون بەسەر لایەنی جیاوازدا کە هەموو بەپێی یاسا ڕێژەیەکیان بۆ دیاری کراوە. لایەنەکانیش بە گشتی ئاوایە:

  • ئەندامی نوێنەری دایک و باوکان
  • ئەندامی نوێنەری کارمەندانی قوتابخانە
  • ئەندامانی کەسانی دەسەڵاتدار، ئەکرێ کەسانی شارەوانی یان دەزگای بەڕێوەبردنی قوتابخانەکان بن
  • دامەزراوەی پشییوانیکەری قوتابخانەکە یان هەر لایەنێکی تری پەیوەندیدار.

ئەندامەکان کەسانی ئاسایی ناو کۆمەڵگان بەتایبەتی نوێنەرانی دایک و باوکی قوتابیان. چەندین توێژینەوە کراوە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنەکە و ئەوترێ بەشدار بوان هەرچەندە خۆبەخشن بەڵام بەرامبەر ئەوەی بەشداری ئەکەن چەندین توانای تایبەتیان دەست ئەکەوێ[٦] کە لە ژیانی پیشەگەری خۆیاندا ئەتوانن سودی لێ وەرگرن. هەروەها چەندین کۆرسی تایبەت بە پارێزگاران هەیە و نەرمەکاڵای تایبەت[٧] دروست کراوە تا ئاسانکاری بکرێ بۆ باشتر بەشداری کردنی ئەندامان.

کورتەی مێژوویی[دەستکاری]

لە سەرەتای سەدەی نۆزدەدا، قوتابخانە سەرەتاییەکان بەردەوام پشتیان بەستبو بە یەک پشتیوان - بە گشتی کەسێکی ئاینی بوو بۆ قوتابخانە نیشتیمانیەکان. بەڵام، کاتێ دەسەڵاتی ناوچەییەکان دەستیان کرد بە پێدانی پشتیوانی بۆ قوتابخانەکان لایان باشتر بوو کە گروپێک هەبێت لەبری کەسێکی دینی تا بەرەو سێکولارتر بچن. یاسای پەروەردەی ساڵی ١٨٧٠ دەسەڵاتی دا بەڵام ناچاری نەکردن کە لیژنە قوتابخانەییەکان بەرپرسیارێتیەکەیان وەک قوتابخانەی دەروەی کەنیسە بگوازنەوە بۆ لیژنەیەکی بەڕێوەبردن نەک تاکەکەس. هەندێک ئەمەیان کرد و هەندێکیش نەخێر. ئەم ئازادیە ڕێگەی پێدرابوو تا ساڵی ١٩٠٢ کە یاسای نوێی پەروەردە هات و قوتابخانە ئامادەییەکان ناچار کران کە لیژنەی پارێزگارانیان هەبێت.[١][٤][٨]

پێڕست[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "School Governing Bodies: do they have a clear role?". www.educationengland.org.uk. Retrieved 2021-05-21.
  2. ^ Thody, Angela (1998-01-01). "Training school principals, educating school governors". International Journal of Educational Management. 12 (5): 232–239. doi:10.1108/09513549810225943. ISSN 0951-354X.
  3. ^ ماڵپەڕی گۆڤ یوکەی. "ڕێبەری پارێزگارانی قوتابخانە" (PDF). Retrieved 21-05-2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ ئ ا Gann, Nigel (2015-10-15). Improving School Governance: How better governors make better schools (بە ئینگلیزی). Routledge. ISBN 978-1-317-56492-8.
  5. ^ "National database of governors". GOV.UK (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-05-21.
  6. ^ "Where are all the young school governors?". the Guardian (بە ئینگلیزی). 2015-03-11. Retrieved 2021-05-21.
  7. ^ "GovernorHub". governorhub.com. Retrieved 2021-05-21.
  8. ^ Sallis, Joan (2019-12-09). Schools, Parents and Governors: A New Approach to Accountability (بە ئینگلیزی). Routledge. ISBN 978-1-000-73991-6.