وەرزەکانی بەرزەخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
روورووبەرگی کۆمەڵە جیرۆکی "وەرزەکانی بەرزەخ "

وەرزەکانی بەرزەخ، ناوی کومەڵە چیرۆکێکە کە سەعید سلێمانی کردویەتی بە کوردی و ھەڵبژاردەیەکە لە کورتە چیرۆکی فارسی. کتێبەکە لە خۆگری ئەم چیرۆکانەی خوارەوەیە:

  1. وەرزەکانی بەرزەخ،شەھریار مەندەنی پوور
  2. خاڵ، بیژەن نەجدی
  3. جێژنی دڵتەنگی، عەبباس مەعرووفی
  4. نوێژخانەی بچووکی من، ھوشەنگ گوڵشیری
  5. لەودیو شووڵە ناسکەکانی تەیمانەوە، ھوشەنگ گوڵشیری
  6. گڵۆڵەی ئاڵۆز، بەھرام سادقی
  7. دڕدۆنگ، بەھرام سادقی
  8. بەھاری شینی کاتماندۆ، شەھرنووش پارسی پوور
  9. چیانشین، حسێن سەناپوور
  10. حوزوور، ئەبوتوراب خوسرەوی
  11. تاڵ، مەنسوور یاقوتی
  12. دوایین دەرس، ئاڵفۆنس دوودە (ئەم چیرۆکە عەبدولحوسەین زەڕین کوب لە فەڕانسیەوە کردوویەتی بە فارسی، ئەوسا کراوە بە کوردی)

ھەر وەک وەرگێڕی ئەم بابەتە ئەڵێ: کۆی ئەم چیرۆکانە لە ساڵەکانی ٨٠ تا ٨٥ی ھەتاوی واتە ٢٠٠١ تا ٢٠٠٦ی زایینی دا ناوبەناو وەرگێڕدراون. بە وتەی وەڕگێری ئەم بەرھەمانە جێی ئەم چیرۆکانە لە ناو کتێبخانەی کوردیدا چۆڵ بووە بۆیە دەستی داوەتە وەرگێڕاندیناین و تەنیا مەبەستی کاری چاپەمەنی نەبووە.

لە وەرگێڕی ئەم بابەتە چەندین بابەتی تر چاپ کراون:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • وەرزەکانی بەرزەخ، ھەڵبژاردە لە کورتە چیرۆکی فارسی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ٢٠٠٩