ویکیپیدیا:ڕێنموویی بەڕێوەبەرایەتی/بینینی پەڕەی سڕدراوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەڕێوەبەران دەتوانن پەڕە سڕدراوەکان ببینن، ھەنێکجار بەڕێوەبەران پەڕە سڕدراوەکان سەیردەکەنەوە بۆ ئەوەی وەڵامی بەکارھێنەرێک بدەنەوە لەسەر ئەوەی پەڕەیەک بۆچی سڕاوەتەوە ھەروەھا بەڕێوەبەران دەتوانن بەشدارییەکی سڕایەوە بەکارھێنەرێک ببینن بۆ ئەوەی بزانن بووکەڵەکاری کردووە یان نا.

ھیچ شتێک ڕوونادات کاتێک سەیری پەڕەیەکی سڕدراوە دەکەیت بۆیە ھیچ ئەتەکێتێکی بەرێوەبەرایەتی پێویست نیە، لە خوارەوە ڕوونکردنەوە لەسەر بینینی پەڕەیەکی سڕدراوە دەدرێت بەبێ ئەوەی بیگەڕێنێتەوە

بینینی پەڕەیەکی سڕدراوە[دەستکاری]

  • پەڕەیەک بکەوە کە دەتەوێت بیبینی بۆ ئەمە ئێمە Test ھەڵدەبژێرین
  • لەسەرەوە لەلای ڕاست "(نیشان بدە/بشارەوە)" دەبینیت، لەسەرەوەی وتارەکە "گۆڕانکاریی سڕاو نیشان بدە یا بھێنەوە؟" دەبینیت، یان (ژمارە) گۆڕانکاریی سڕاو نیشان بدە یا بھێنەوە؟" بەپێی ژمارەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە پەڕەکەدا کراوە،
  • کلیک لە گۆرانکاری ھەڵواسراو بکە، بەم شێوەیە دەچیتە پەڕەیەک کە تەنھا بەڕێوەبەران دەتوانن بیبینن، لێرەدا دەتوانی ئەو گۆڕانکارییانە بیبینیت کە لە پەڕەیەکی سڕدراوەدا کراوە، وە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر گەڕاندنەوەی پەڕەکە نابێت تا ئەوکاتەی کلیک لە ھێنانەوە ناکەیت
  • لە خوارەوە لە مێژووی پەڕە ئەتوانیت ئەو گۆڕانکارییانە ببینیت کە لە پەڕەیەکی سڕدراوە ڕوویداوە و مێژووی پەڕەکە ببینیت


بینینی پەڕگەیەکی سڕدراوە[دەستکاری]

  • پەڕەیەک بکەوە کە دەتەوێت بیبینی بۆ ئەمەش ئێمە پەڕگە:Playstation logo k.svg.png ھەڵدەبژێرین
  • لەسەرەوە لەلای ڕاست "(نیشان بدە/بشارەوە)" دەبینیت، لەسەرەوەی وتارەکە "گۆڕانکاریی سڕاو نیشان بدە یا بھێنەوە؟" دەبینیت، یان (ژمارە) گۆڕانکاریی سڕاو نیشان بدە یا بھێنەوە؟" بەپێی ژمارەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە پەڕەکەدا کراوە،
  • کلیک لە گۆرانکاری ھەڵواسراو بکە، بەم شێوەیە دەچیتە پەڕەیەک کە تەنھا بەڕێوەبەران دەتوانن بیبینن، لێرەدا دەتوانی ئەو گۆڕانکارییانە بیبینیت کە لە پەڕەیەکی سڕدراوەدا کراوە، وە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر گەڕاندنەوەی پەڕەکە نابێت تا ئەوکاتەی کلیک لە ھێنانەوە ناکەیت
  • لە خوارەوە دەبینیت نوسراوە مێژووی پەڕە، ئەتوانیت ئەو گۆڕانکارییانە ببینیت وەک تێبینی و زانیارییەکان کە بۆ پەڕگەیەکی نائازاد دەستبەر کراوە، بەڕێوەبەران بەکاری دێنن تا بزانن پەڕگەیەکی سڕدراوە تاچەند زانیارییەکانی بۆ بەکارھێنانی نائازادی داد دروست بووە یان نا
  • دووبارە لە خوارەوەی پەڕە دەبینیت نووسراوە مێژووی پەڕگە، ئەمە پەڕگەکەت نیشان دەدات، ھەر گۆڕانکارییەک بەسەر پەڕگەدا ھاتبێت ئەتوانیت بیبینیت.
  • ئەتوانیت بۆ ڕاھێنان سەیری پەڕگەی زیاتر بکەیت: پەڕگە:Instagram logo.png،