ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/پێدانی مافی بۆت بە بەڕێوەبەران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
نەکرا. ھەمیشە لە پرۆژەکانی ویکیمیدیا ھەندێک پەیا دەبن کار و پیشەیان تەنیا کارشێوینییە. بەڕاستی لەگەڵ ئەمانە ھیچ ناکردرێ بۆیە منیش ئیتر وە دوای ئەمە نەکەوتمەوە. جارێ با ھەر چاومان لە ستیواردەکانی مێتا بێت تا کاتێک ئیشاڵڵا ئێمەش بیوروکراتمان دەبێ. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٨، ١٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. بەڕێزان ھەر وەک دەزانن ئێمە تا ئێستا کۆمەڵێک مافی بەسوودمان بە ویکی زیاد کردووە. شێوازی کارەکەمان بەم جۆرە بووە ئەو مافانەی ھەر ئێستا پێویستمان بووە بە بەڕێوەبەران بووە و ئەوانی تر کە زۆر پێویست نەبوون دامان بە بیوروکراتان و بۆ داھاتوومان دانا. ھەر ئێستا مافێکی بەسوودی تر کە ھەیە و پێم باشە بە بەڕێوەبەران بێ مافی بۆتە.

لەبەر نەبوونی بیوروکرات لە ویکی خۆمان تا ئێستە ئێمە ھەر چی مافی بۆتە لە ستیواردەکانمان وەرگرتووە. کە ھەڵبەت ئەمە پرۆسەیەکی کاتبەر و درێژخایەنە. زۆر جاریش تووشی ڕوونکردنەوە و تێبینی بۆ ستیواردان دەبی. بۆ نموونە ئەو دەم کە دەمەویست مافی بۆت ورگرم بۆ بەڕێز کاک محەممەد تەھا و کاک فێرخواز جارێ ماوەیەکی زۆر ھەر وا داخوازەکەیان ڕاگرتبوو. دوایی یەکێک لە مێتاوە پەیامی بۆ دانام کە وەرە پێمان بڵێ ئەم مافەت بۆ چییە؟!

بۆیە من ئەم پێشنیارەم دا ھەتا لانی کەم لە بابەت بۆتەوە لە مێتا سەربەخۆ بین و مینەت ھەڵنەگرین. ھەڵبەت ئەگەر بیوروکرتمان ھەبا پێویستی بە ھیچ نەدەبوو و کارمان قەت بە مێتا نەدەبوو بەڵام ویکی ئێمە جارێ بچووکە و کەی بیوروکراتمان دەبێ خوا دەزانێ. ھەر کاتیش بیوروکراتمان بوو ئەم مافە دەبێ لە بەڕێوەبەارن وەرگیرێتەوە. ھەڵبەت نازانم ئەم پێشنیارە جێبەجێ دەبێ یان نا. تا ئەو جێگایەی دەزانم لە ویکیسەفەری پرتوگالی ئەم کارە کراوە. بە ھەر حاڵ تکا دەکەم ئێوە دەنگی خۆتان بنووسن، من وە دوای دەکەوم ئیشاڵڵا جێبەجێ دەبێ. زۆر سپاس.

ڕاپرسی

پشتیوانی

لەگەڵ--چالاکWьтуwеж (٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٢:٥٩, ١٩ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

لەگەڵ > kushared (لێدوان) ١٣:١٩, ١٩ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

لەگەڵ مادیوتووێژ (٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ١٦:٠٧, ١٩ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

لەگەڵ «محمد طە لێدوانی محمد طە ١٦:١٠, ١٩ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

دژایەتی

بێلایەن

بیروڕا