ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/دانانی گرووپی زڕبۆت
سڵاو لە بەکارھێنەرانی بەڕێز. دوایین مافێک کە بۆ ئێستا لەسەر ویکیی خۆمان پێم باشە دروست بکرێ مافی زڕبۆتە. ھەژمارێک کە مافی زڕبۆتی ھەیە دەستکارییەکانی لە دوایین گۆڕانکارییەکاندا وەکوو ھەژماری بۆت دەرناکەوێ بەڵام ھەموو تایبەتمەندییەکانی تری ھەژماری بۆتی نییە ھەر بۆیە ناوم ناوە مافی زڕبۆت. ئەم مافە، مافێکی کاتییە؛ بۆ نموونە دەدرێتە ھەژمارێکی بۆت کە لە کاتی تاقیکردنەوەدایە یان بەکارھێنەرێک کە دەیەوێ ژمارەیەکی زۆر کاری دووپاتکراو بکات وەک سڕینەوەی ژمارەیەکی زۆر پەڕە و دوای تەواوبوونی کارەکە مافە وەردەگیرێتەوە. ئامانجی سەرەکیی ئەم مافە بەرگری لە شلووقبوون و شێوانی پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکانە. ھەڵبەت ھەندێک تایبەتمەندی و قازانجی تری ھەیە کە دواتر لەسەری دەنووسم. جارێ بۆ زانیاریی زیاتر لەمەڕ ئەم مافە دەتوانن ئەمە بخوێننەوە. تکایە بەڕێزان دەنگی خۆتان بۆ دانانی ئەم مافە بنووسن. سپاس.