ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/دانانی گرووپی بۆتی بەڕێوەبەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
 کرا--چالاکWьтуwеж (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٩:٢٤, ٨ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. بەڕێزان مافێکی تر کە پێم باشە لە ویکی ئێمە ھەبێ و بە بڕوای من دەتوانێ زۆر بە قازانج بێ مافی بۆتی بەڕێوەبەرە. ھەر وەک دەزانن بۆتەکان دەتوانن بۆ پەرەپێدانی ویکیپیدیا زۆر بەقازانج بن. لە ژمارەیەکی زۆر ویکی دیومە بۆتی بەڕێوەبەریان ھەیە و بۆتەکە زۆر کار کە پێویستی بە مافی بەڕێوەبەری ھەیە ئەنجام دەدا.

لە ویکی ئێمەشدا ئەم مافە بۆ بۆتەکان ھەبێ زۆر باشە. بەتایبەت کە ژمارەیەکی زۆر کار و کردەوەی ناتەواو و نیوەچلمان ھەیە و لە بەرامبەردا بەڕێوەبەری چالاکیشمان نییە بۆیە بۆتی بەڕێوەبەر دەتوانێ فریامان کەوێ. ھەڵبەت ئێمە دەتوانین بەبێ دانانی ئەم گرووپە مافی بەڕێوەبەری بدەین بە بۆت (بۆ نموونە لە ویکی فارسی ئەم مافە بوونی نییە بەڵام Dexbot بەڕێوەبەرە) بەڵام ئەمە باش نییە؛ یەکەم چون لەخۆوە ژمارەی بەڕێوەبەران یەک دانە زیاد نیشان دەدا کەچی بۆت نابێ وەک مرۆڤێک لەبەر چاو بگیرێ. دووەم بۆتی بەڕێوەبەر پێویست نییە ھەموو مافەکانی بەڕێوەبەری ھەبێ تەنیا چەند مافی سەرەکی وەک سڕینەوە و پاراستن و بەربەستنی ھەبێ بەسە.

بۆیە منیش پێشنیاری دانانی گرووپی بۆتی بەڕێوەبەر بەم مافانە دەکەم:

  • block
  • editprotected, protect
  • deleterevision, deletelogentry, delete, nuke, undelete, bigdelete
  • proxyunbannable, ipblock-exempt
  • move-subpages
  • import, importupload

دوایین خاڵش ئەوەیە کێ ئەم مافە دەبێ بە بۆت بدا یان بستێنێتەوە؟ پێشنیاری من ئەوەیە ئەم دەستەڵاتە بە بیوروکراتەکان بێ چون مافێکی گرنگە باشترە بە بەڕێوەبەران نەبێ. دروستە ویکی ئێمە بیوروکراتی نییە بەڵام ئیشاڵڵا دەیبێ و تا ئەو کاتەش نیەتی دەتوانین لە ستیواردەکان داوا بکەین. تکایە دۆستان دەنگی خۆتان بنووسن، سپاس.

ڕاپرسی

پشتیوانی

دژایەتی

بێلایەن

بیروڕا