ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/دانانی گرووپی بارکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
 کرا--چالاکWьтуwеж (١١ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٧:١٢, ٢ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو لە بەکارھێنەرانی بەڕێز. ھەر وەک دەزانن بارکردنی وێنەکان مافێکە دەدرێتە ھەموو بەکارھێنەرانی پەسندکراوی خۆگەڕ. ھەر وەک دەشزانن ویکیپیدیا بۆ بارکردنی وێنە یاسای زۆر توندوتیژی ھەیە و ھەموو وێنەیەک ناکرێ لەسەری بار بکرێ. بەڵام بە ھۆی نائاشنابوونی زۆربەی ھەرە زۆری بەکارھێنەران بە تایبەت بەکارھێنەرانی تازەکار لەگەڵ ئەم سیاسەتانە، زۆر جاران ژمارەیەکی زۆر وێنەی نائازاد بار دەکرێ کە دەبێتە ھۆی کێشە. ھەر خۆم لە دوای ئەوەی کە بوومە بەڕێوەبەر نزیکەی ٣٠٠ دانە وێنەی نائازادم سڕییەوە و ئێستاش دەزانم ھی وا ماوەتەوە کە نائازاد بێ. بۆ ئەوەی کە پێشی ئەم کێشەیە بگرین و چی تر وێنەی نائازاد بار نەکرێ، دەتوانین بارکردنی پەڕگە ناچالاک بکەین ھەتا ھەر کەس ویستی لە کۆمنز وێنەکەی بار بکا. بەڵام ئەمە خراپییەکەی لەوەدایە کۆمنز ناھێڵێ وێنە بە fair use بار بکەی (وەکوو ڕووبەرگی کتێب و رۆژنامە و لۆگۆی یانەکان و …). بۆیە پێشنیاری من دانانی گرووپێکی تایبەت بۆ بارکردنی وێنەیە. ئەم گرووپە دەدرێتە بەکارھێنەرانی جێباوەر کە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنان. بەم جۆرە ئیتر گرفتی بارکردنی وێنەی نائازاد بنەبڕ دەبێ چون ھەتا بەکارھێنەرێک لەگەڵ ویکی و سیاسەتەکانی ئاشنا نەبێت، ئەم مافەی پێ‌نادرێ. بە بڕوای من ئەم باشترین ڕێگایە و لە داھاتووشدا دەتوانێ زۆر بۆ ویکی کوردی بە قازانج بێت. بۆ دانانی ئەم مافەش کۆدەنگیی بەکارھێنەران پێویستە. تکایە دەنگی خۆتان بنووسن. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٢٠:٢١, ١٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

ڕاپرسی

پشتیوانی

لەگەڵ--چالاکWьтуwеж (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٢٣:٠٩, ١٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

لەگەڵ «محمد طە لێدوانی محمد طە ٢٣:١٣, ١٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC) -- ما شاء اللە لەھەموو ئەم مافانە :) !!!

لەگەڵ > kushared (لێدوان) ٠٦:٠٠, ١٥ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

لەگەڵ --DIYAR DESIGN (لێدوان) ٠٦:٣١, ١٥ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

دژایەتی

بیروڕا

ھەر چەشنە پرسیار یان بیروڕایەک ھەیە تکایە لێرەدا بینووسن. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ٢٣:٠٩, ١٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)