بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٣/ھەفتەی ٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکەم ئەفسەری پۆلیس «مارتن کریستۆفەر کیمی» (بە ئینگلیزی: First Sergeant Martin Christopher Keamy) کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە کێڤن دوراند لە وەرزی چوارەم و شەشەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکیی کەناڵی ئەی بی سی بەناوی ونبوو ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت. کیمی لە ئەڵقەی پێنجەمی "وەرزی چوارەم"دا وەک ئەندامێکی تیمی کەشتییەکی بارھەڵگر بە ناوی کاھانا دەناسێنرێت، کە لە دەریای ئەو دوورگەیەدایە زۆربەی دیمەنەکانی زنجیرەی ونبوو تێیدا ڕوودەدات. لە نیوەی دووەمی وەرزەکەدا، کیمی وەک دژبەری سەرەکی کاری کرد. سەرۆکی تیمێکی بەکرێگیراوە کە لەلایەن ملیاردێر چارڵز ویدمۆرەوە بەکرێ گیراوە (کە ئالان دەیل ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت). دەنێردرێتە دوورگەکە بۆ ئەرکێک بۆ گرتنی دوژمنی ویدمۆر (مایکل ئیمێرسن) لەماڵەکەی خۆیدا، و پاشان دوورگەکەش بسوتێنن. (تەواوی وتار...)