بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە/ھەفتانە/١٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دێترۆو (بە ئینگلیزی: Deathrow) کایەیەکی ڤیدیۆییی وەرزشییە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن کۆمپانیای ساوتێند ئینتەرەکتیڤەوە پەرەی پێدراوە و بەتایبەتی بۆ ئێکس بۆکس لەلایەن یوبی سۆفت بڵاوکراوەتەوە. پەرەپێدانی دێترۆو لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٩ وەک یارییەکی کۆمپیوتەرییی سەرھێڵ دەستیپێکرد. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠١ کۆمپانیای ساوتێند گۆڕا بۆ بڵاوکراوەکانی کارپێکەری ئێکس بۆکس، ئەمەش ڕێگەی بە تیمەکە دا کە «سێبەری پێکسڵ» و «نەخشەی بەرکەوتن» و «ڕووناکی ئاوێنەیی» بەکاربھێنێت. کایەی دێترۆو لەسەر بزوێنەری کایەی سێ ڕەھەندی نێوخۆیی دروست کرابوو و یەکەم بەرھەمی گەورەی ساوتێند بوو. (تەواوی وتار...)