لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
|
ئەم بەشە بۆ داواکردنی کردنەوەی کەیسێک لە لیژنە. بۆ قبووڵ بوون، پێویستە داواکارییەکە ٣ (یان زیاتر) دەنگی قبووڵکردن بھێنن.
لیژنەی ناوبژی وەک کۆتا چارەسەر دەبێت بەکاربێت. لیژنەکە ئەو داواکارییانە ڕەت دەکاتەوە کە ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان نەدراوە لەپێشا.
داواکارییەکان بە «داواکاریی کەیس» ناودەبرێن ھەتاکوو بە فەرمی لەلایەن لیژنە قبووڵ دەکرێن و دەکرێنەوە، ئەو کاتە بە «کەیس» ناو دەبرێن. تکایە پێش داواکردنی بڕیاری کۆتایی لیژنەی ناوبژی دڵنیا بکەرەوە کە پێشووتر ھەوڵ دراوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە. داواکارییەکەت بە تەواوی ببەرە بەردەم لیژنەی ناوبژی، چوونکە ئەو داواکارییانەی لە ماوەی سەعاتێکدا تەواو ناکرێن ئەگەری سڕینەوەیان ھەیە.
داواکردنی یارمەتیی لیژنە
ئەم پەڕەیە بۆ داواکارییە نەک وتووێژ.
- ئەگەر پێویستە وەڵامی بەکارھێنەرێک بەیتەوە، لە بەشی خۆتدا وەڵامی بەرەوە
- نابێت داواکارییەکەت زیاتربێت لە ٥٠٠ وشە (ئامرازی ژماردنی وشە؛ ئامرازی ناوەکی). ئەمە وەڵامەکانت بۆ بەکارھێنەرانی تریش دەگرێتەوە. ئەگەر پێویستی کرد زیاتر بنووسیت، قبووڵی لیژنە بەدەست بھێنە.
- ئەندامانی لیژنە و بەردەستەکانیان بۆیان ھەیە دەستکاری شێوازی نووسینی داواکارییەکەت بکەن و ئەو شتانە لاببەن کە ناپەیوەندیدار و ناپێویستن
- خۆت نابێت بە ھیچ شێوەیەک کەیس بکەیتەوە، تەنانەت ئەگەر داواکارییەکەشت قبووڵ کرا. ئەمە کاری لیژنە و بەردەستەکانیانە.
- ئەو بەکارھێنەرانەی بان یان بەربەست کراون دەبێت لە پەڕەی پەیوەندییەوە پەیوەندی لەگەڵ لیژنە ببەستن.
- داواکاری لەم پەڕەیە بە ھیچ شێوەیەک و بۆ ھیچ مەبەستێک لامەبە/مەسڕەوە ئەگەر ئەندامی لیژنە یان بەردەستیان نیت.
- کاتێک داواکارییەکە کرا، ئەندامانی لیژنە دەنگ لەسەر کردنەوە یان داخستنی کەیس دەدەن.
|