ویکیپیدیا:سێحربازی وتارەکان/سێحرباز-بایەخداری-ھونەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
٣. بایەخداری
٤. سەرچاوەکان
٥. ناوەڕۆک
٦. کۆتایی

ژمارەیەکی زۆر کەم مۆسیقازان ھەن کە ئەوەندی پێویست بایەخیان ھەیە تاکوو بێنە ویکیپیدیاوە.

ملیۆنھا ملیۆن مۆسیقازان (لە ژەنیار و گۆرانیبێژ و پسپۆڕی بواری مۆسیقا) لە دونیادا ھەن بەڵام یەک لە ھەزار لەوانە ئەوەندە بایەخدارن تاکوو بێنە ناو زانستنامەیەکەوە. یاسای گشتی بۆ مۆسیقازانەکان ئەوەیەکە ناسراوی جەماور بن (بە پێی زانیارییەکانی بەشی سێھەم) تاکوو لەگەڵ ڕێبازەکانی بایەخداریی ویکیپیدیا ڕێککەون.

موسیقازانەکان (ژەنیارەکان، گۆرانیبێژەکان، گرووپە مۆسیقیەکان، ئەندامانی ئۆرکێسترا، ئەندامانی تیاتری مۆسیقایی و چالاکانی ڕەپ، ھیپ-ھاپ و دی-جەی و ھتد...) دەبێ خاوەن یەکێک لەم پێوەرانەی خوارەوە بێت بۆ گەیشتن بە ئاستی بایەخداری:

  • بە بۆنەی بەرھەمێک ھەڵبژێرابێتن لە بڵاوکراوەیەکی گشتی (نە وەک چاپکراوی خوێندنگا و بلاگەکان)
  • لە وڵاتێکی گەورە یا ناوەندی جیھاندا (لە بواری گرینگایەتی) یەکێک لە بەرھەمەکانی گەیشتبێتە ئاستێکی بەرزی ناوخۆ
  • بووبێتە خاوەن خەڵاتێکی گەورەی نێودەوڵەتی (وەک خەڵاتی گرامی)


گۆرانی یا ئەڵبۆم بایەخدارن ئەگەر یەكێک لەم خاڵانەیان ھەبێت:

  • خەڵاتێکی گەورەیان بردبێتەوە.
  • درووشم یان سروودی نەتەوەیی وڵاتێک بن
  • ستانداردی شێوازێکی تایبەتی مۆسیقا بن
  • بەرھەمێک بێت کە لەگەڵیدا مێژوویەکی زیادە لە پەنجاساڵ بێت(وەک ئاھەنگی کریسمەس)


سەرنجێکی ئەگەری ڕێکلامکردن:بەکارھێنانی ویکیپیدیا وەک شوێنێک بۆ بڵاوکردنەوەی ڕیکلام بۆ مەبەرستە تاکەکەسییەکان ماوەیەکی زۆرە وەک دژایەتی لەگەڵ ڕێبازەکانی ویکیپیدیا لەقەڵەم دەدریت. ئەو جۆرە وتارانە دەبنە ئاکامی سڕینەوەی خێرا.


ئایا وتاری پێشنیارکراوت ھەموو پێداویستییەکانی ھەیە؟