ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٢٢ی ئاب
ڕواڵەت
- ١٧٩٨ – ناپۆلیۆن بۆناپارتی ئیمپراتۆری فەرەنسا فەرمانێکی دەرکرد، بە دامەزراندنی کۆمەڵەی زانستی لە میسر.
- ١٨٦٢ – لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوری نێودەوڵەتی دامەزراوە، وەکو ڕێکخراوێکی خێرخوازی بۆ ھاوکاریکردنی گەلان لەکاتی جەنگ و شەڕە ناوخۆییەکاندا.
- ١٩٢٠ – شۆڕشی برایم خانی دەلۆ لە کفری بەرپابوو.
- ١٩٦٢ - تیرۆری سەرنەکەوتووی شارل دووگۆل، سەرۆککۆماری فەڕەنسا.
- ١٩٦٦ – بانکی گەشەپێدانی ئاسیا پێکھێنراوە، بەئامانجی ھاوکاریکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتووی کیشوەری ئاسیا.
- ١٩٧٤ – جەماوەری شارۆچکەی ڕەواندز بڕیاریاندا شارۆچکەکە چۆڵ بکەن، وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ھەڵوێستی کۆمۆنیستەکان، کە سوکایەتییان بە سەروەرییەکانی جەماوەر کردبوو.
- ٢٠٠٠ – کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لەشاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو، کە تێیدا ڕەوشی کورد بەوردی ھەڵسەنگێنرا.