ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٢٢ی ئاب
ڕواڵەت

ڕووداوەکان
- ۸۹۳ – دەستپێکردنی شەڕی چاڵدێران یەکەمین شەڕی دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی
- ١٦٣٩ – کۆمپانیای هیندستانی بەریتانیا، نەوارێکی چووکەی لە زەوەییەکانی شاری چێنای، ناوەندی ئەیالەتی تامیل نادۆی لە پێدا وێنکاتا رایا، پادشای ویجایاناگارای کڕی.
- ١٧٩٨ – ناپۆلیۆن بۆناپارتی ئیمپراتۆری فەرەنسا فەرمانێکی دەرکرد، بە دامەزراندنی کۆمەڵەی زانستی لە میسر
- ١٨٤٩ – نەمسا بە ناردنی باڵۆنی بێسەرنشین بۆ هێرش بۆ ڤێنیزی ئیتالیا، یەکەمین هێرشی ئاسمانی مێژووی خوڵقاند.
- ١٨٦٤ – دوای واژۆکردنی یەکەمین ڕێککەوتننامەی جنێڤ لەلایەن ١٢ وڵاتی ئەوروپیەوە، بزووتنەوەی خاچی سوور بە سەرۆکایەتی ھێنری دونان (لە وێنەکەدا) بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد و لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور دامەزرا.
- ١٩٢٠ – شۆڕشی برایم خانی دەلۆ لە کفری دەستیپێکرد.
- ١٩٢٢ – مایکڵ کۆلینز سەرکردەی شۆڕشگێڕ و سەرۆکی سوپای نیشتمانی ئیرلەندا لە کاتی شەڕی ناوخۆی ئیرلەندا بە گوللە کوژرا.
- ١٩٦٢ – تیرۆری شارل دێ گۆل، سەرۆککۆماری فەڕەنسا کە بڕیار بوو لەلایەن ژان باپتیست تێریەوە ئەنجام بدرێت بۆ ڕێگریکردن لە سەربەخۆیی جەزائیر، شکستی هێنا.
- ١٩٦٦ – بانکی گەشەپێدانی ئاسیا پێکھێنراوە، بەئامانجی ھاوکاریکردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتووی کیشوەری ئاسیا
- ١٩٧٤ – جەماوەری شارۆچکەی ڕەواندز بڕیاریاندا شارۆچکەکە چۆڵ بکەن، وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ھەڵوێستی کۆمۆنیستەکان، کە سوکایەتییان بە سەروەرییەکانی جەماوەر کردبوو.
- ١٩٨٩ – بە هەڵفڕینی پشکنەری ئاسمانی ڤۆیجر ٢ بە کن نێپتوونی دا یەکەمین بازنەی ئەو هەسارەیەی دۆزراوە.
- ٢٠٠٠ – کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لەشاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو، کە تێیدا ڕەوشی کورد بەوردی ھەڵسەنگێنرا.
لەدایکبووەکان
- ١٧٦٠ – ڕۆژی لەدایکبوونی لیۆن دوازدەھەم لە پاپەکانی کلیسای کاتۆلیکی رۆم
- ١٨٦٢ – ڕۆژی لەدایکبوونی کلۆد دیبوسی ئاوازدانەری فەڕەنسی
- ١٩٠٢ – ڕۆژی لەدایکبوونی لێنی ڕیفێنشتاڵ دەرھێنەری فیلم و بەرهەمھێنەری فیلمی ئاڵمانی
- ١٩٠٤ – ڕۆژی لەدایکبوونی دێنگ شیاوپینگ سیاسەتوان و ڕێبەری چینی
- ١٩٢٠ – ڕۆژی لەدایکبوونی ڕەی برەدبێری شاعیر و نووسەری ئامریکایی
- ١٩٢٨ – ڕۆژی لەدایکبوونی کارڵ ھاینز شتۆکھاوزن ئاوازدانەری ئاڵمانی
مردنەکان
- ٢٦٠ (قەمەری) – کوژرانی حەسەنی عەسکەری ئیمامی ۱۲ی شیعەکان
- ١٣٥٠ – کۆچی دوایی فیلیپی شەشەم پادشای فەڕەنسا
- ١٤٨٥ – کۆچی دوایی ڕیچاردی سێیەم پادشای ئینگلتەرا لە ۲۲ی ئازاری ۱٤٨٣ هەتا ۲۲ی ئابی ۱٤٨٥
- ١٨٠٦ – کۆچی دوایی ژان ئۆنۆرێ فراگونار وێنەکێشی فەڕەنسی
- ١٩٥٨ – کۆچی دوایی ڕۆژە مارتن دو گار نووسەری فەڕەنسی، براوەی خەڵاتی نۆبێل لە وێژە لە ساڵی ۱۹۳۷
- ١٩٧٨ – کۆچی دوایی جۆمۆ کنیاتا یەکەمین سەرۆککۆماری کێنیا دوای سەربەخۆیی ئەو وڵاتەی