ویکیپیدیا:ئەمڕۆ لە مێژوودا/٢٠ی ئاب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  • ٦٣٦ – ڕوودانی جەنگی یەرموک لەنێوان موسڵمانان بەسەرکردایەتی خالیدی کوڕی وەلید و بیزەنتییەکان بە سەرکردایەتی ھەرقل.
  • ١٩٢٠ – کۆمەڵەی‌ گەلان پەیمانی سێڤری‌ بەسەر حکومەتی‌ تورکیادا سەپاند، کە بەگوێرەی‌ پەیماننامەکە مافی‌ چارەی‌ خۆنوسین بۆ گەلی کورد دانی‌ پێدانرابوو.
  • ١٩٤٠ – لەسەردانێکیدا بۆ مەکسیک، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە ھێرش کرایە سەر لیۆن ترۆتسکی یەکێ لە ڕابەرەکانی شۆڕشی تشرینی یەکەم و بەسەختی‌ بریندار کرا، کە بەو ھۆیەوە ڕۆژی‌ دواتر گیانی‌ لەدەستدا.
  • ١٩٦٠ – ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی سێنیگال.
  • ١٩٤٥ – سەدان پێشمەرگەی‌ ڕۆژھەڵاتی کوردستان گەیشتنە باشووری کوردستان، بە مەبەستی‌ پشتیوانیکردن لە شۆڕشی‌ کورد کە لە باشوور دژی‌ حکومەتی‌ عێراق بەرپا کرابوو.
  • ١٩٨٨ – حکومەتی‌ تاران ڕەزامەندیی‌ لەسەر ڕاگرتنی‌ شەڕی‌ ھەشت ساڵەی‌ نێوان عێراق‌ و ئێران پیشاندا، شەڕەکە بەشێوەیەکی‌ ڕەسمی‌ کۆتایی‌ پێھات‌ و ھەردوو وڵات بڕیارەکەیان جێبەجێ‌ کرد.
  • جەژنی دووبارە وەرگرتنەوەی سەربەخۆیی لە ئەستۆنیا.


زیاتر لەم ڕۆژەدا »