ویکیپرۆژە:مۆسیقا/ڕێنماییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  • پێش بەشداریکردن لەم ویکیپرۆژەیە، ئەگەر بەکارھێنەرێکی نوێیت، سەرەتا سیاسەتەکان و ڕێساکان بخوێنەرەوە و خۆت فێر بکە چۆن دەستکاری بکەیت
  • کاتێکی وتارێکی مۆسیقی دەنووسیتەوە و وتارەکە ناوێکی تایبەتی ھەبوو، بۆ نموونە ناوی ئەلبومێک، گۆرانییەک، یان گرووپێکی مۆسیقی بوو، ھەرگیز ناوەکان وەرمەگێڕە سەر کوردی. دەتوانی لە ناوەرۆکی وتارەکەدا ئاماژە بە وەرگێڕانە کوردییەکەیت بکەیت، بەڵام ناوی وتارەکە دەبێت ناوە ڕەسەنەکە بێت
  • لەکاتی دەستکاریکردنی وتارە مۆسقییەکان و گشت وتارەکانی تریش، ھەمیشە پێش پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکانت، کرتە لەسەر دوگمەی پێشبینین بکە تا بزانیت ئەگەر ھەڵەیەکت کردبێت
  • پێش ھەر جۆرە گۆڕانکارییەک کە لەوانەیە دەمەقاڵێی لێ بکەوێتەوە، وتووێژ بکە. بۆ نموونە، ئەگەر پێت وابوو پێویستە ناوی ئەو وتارەی لەسەر فڵان گۆرانی نووسراوە ھەڵەیە، یەکسەر مەیگوازەرەوە، سەرەتا وتووێژ بکە، وەک لە ویکیپیدیا:گواستنەوەی پەڕە ئاماژەی پێ دراوە
  • ھەمیشە ھەوڵ بدە لەگەڵ بەکارھێنەرانی تر کە بەشداری پرۆژەکە دەکەن یەکگرتوو بەو پێکەوە کار بکەن. پەرەپێدان بە لایەنێکی دیاریکراو لە مۆسیقا، پێویستی بە یەکگرتووییە و بە یەک کەس ناکرێت. ئەگەر کێشەیەک ھاتە ئاراوە، بە ھێمنی و بە وتووێژکردن چارەسەری بکەن.
  • بەردەوام خۆتان لە شەڕە دەستکاری بپارێزن لەسەر وتارە مۆسیقییەکان و وتارەکانی تریش. شەڕە دەستکاری تەنھا دەبێتە ھۆی تێکدانی وتارەکان و ڕاگرتنی پێشکەوتنیان. ئەگەر ناکۆکییەک ھەبوو، تکایە بە وتووێژکردن چارەسەری بکەن.