ویلایەتی سوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویلایەتی سوو لەسەرەوەشی ئیمپراتۆرییەتی ژۆو لە خوارەوەشی ھەردوو ھاوپەیمانی وو و یویێ

ویلایەتی سوو (بە چینی: 徐国) ویلایەتێکی سەربەخۆی سەربە خەڵکی ھوایی (دۆنگ یی) بوون لە سەردەمی برۆنزی چین، کە لەلایەن خێزانی ینگەوە فەرمانرەوایی ئەکرا و ڕووباری ھوایی کەوتبۆوە ژێر ویلایەتەکە بۆ ماوەی دوو سەدە، ویلایەتێکی بەھێز بوو بەشێوەیەک کە بتوانێت دژی ئیمپراتۆریەتی ژۆو بوەستێتەوە.

ویلایەتی سوو ویلایەتێکی دێرینی سادەی چین بوو لە کۆتا سەردەمی شانگ، دواتر سوو لەلایەن ڕۆژاوای ژۆو چەوسێنرایەوە ھەرچۆنێک بێت دواتر بە تێپەربوونی کات توانی سەربەخۆیی و خۆبەڕێوەبەری لە ژۆو وەرگرێتەوە و سیستەمی کۆنفیدرالی لە ٣٦ ویلایەت پێکبێنێت و ببێت بە شانشینێک، و بە شێوەیەک کە توانی دژی ئیمپراتۆرییەتی ژۆو بوەستێتەوە و خۆی بپارێزێت، سوو بە بەھێزی مایەوە تا سەرەتای سەردەمی بەھار و پایز، ھەرچۆنێک بێت ویلایەتەکە سەرکەوتنێکی باشی لە ناوەندی سەدەی ھەشتەمی پێش زایین تۆمارکرد

سەرچاوەکان[دەستکاری]