وتووێژ:یۆسێف ھایدن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:یووسف ھایدنەوە ڕەوانە کراوە)

کاک سەرچیا دەست خۆشیش لێدەکەم بۆ ئەو پێداچونەوانەت کەلە سەر پەڕە نوێکان، ئەنجامی دەدەی. بەڵام نازانم هۆکاری گواستنەوەی ناوەکەی ئەم پەڕەیە لە (جۆسیف)ەوە بۆ (یوسف) چی بوو. My.Angeel (لێدوان) ‏٠٨:٤٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوەکان دەبێت لە سەرچاوەی یەکەمەوە بکرێن بە کوردی نەک لە ئینگلیزی، ئەم کەسایەتییە ئینگلیز نییە تا ناوەکەی بەم شێوەیە بنووسرێت. گەر بینیبێتت لەنێو وتارە ئینگلیزییەکە شێوەی خوێندنەوەی نووسراوە، گوێ لەم فایلە دەنگییە بگرە، ئەوان بە یووسف دەیخوێننەوە ھەروەک کوردی. | سەرچیا‏١٠:١٣، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەکوو کوردی نایڵێ. بە ئاڵمانی نووسراوە [ˈjoːzɛf] کە دەبێتە یۆزێف. فایلەکەش دەڵێ یۆسێف. یەکەم ناڵێ یوو دەڵێ یۆ، دووەم ناڵێ سف دەڵێ سێف. بەڵام بۆ دەنگی س یان ز ھەر بە ز بنووسرێ دروستترە و ستانداردەکەیەتی سەیری ئێرەش بکەن ھەر نووسراوە [ˈjoːzɛf]. بە ئاڵمانی دەڵێن یۆزێف و بە فەڕەنسی ژۆزێف (ژۆزێف لوی لاگرانژ). بە ئینگلیزیش دەڵێن جۆزف بەڵام زیاتر دەنووسن جۆزێف (جۆزێف ستالین).--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٥، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمن وام بیست، کێشە نییە بنووسرێت یۆزێف، بەڵام جۆسێف بە گونجاو نابینم. | سەرچیا‏١٢:٣٩، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]