وتووێژ:یاریی سکوید

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

هاوڕێیان نێوی ئەو وتارەم ئەمن هەروا لەخۆمەوە داناوە، ئەگەر نێوی گونجاوتان پێ شک دێ بیگۆڕن تکایە. Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٣٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Keenîî: پێم وایە نووسینی وشەی ماسی پێویست نییە، و دانانی (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تەنیا کاتێک پێویستە کە وتارێکی دیکەمان بە ھەمان ناوەوە ھەبێت. بەھەرحاڵ، کردمە یاریی سکوێد. سەرچیا‏١٨:١٩، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Halbast1: لێرە وتووێژێک دانراوە لەسەر ناوەکەی، پێش گواستنەوەی باشتر بوو لێرە پێشنیاری بکەی. ناوەکەی وەک خۆی لێ دەکەمەوە. دەنگە ئینگلیزییەکە «ێ»یە. دەتوانیت بۆچوونت لێرە بنووسیت. سەرچیا‏٢٢:٥٠، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Serchia بڕوانە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزی، لەوێ بە /skwɪd/ ھاتووە. —ھەڵبەست (لێدوان) ‏٠٩:٣٥، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گوێم لە خوێندنەوەی ئەو بەستەرە و ئەوەی گووگڵیش گرت، لە ھەردووکیان دەنگەکە لە «ێ» نزیکترە. سەرچیا‏١١:٤٨، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵام بەپێی ئای پی ئەی «ی»یە. —ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٤:٣٩، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەنگەکە کورتترە لە «ی» و ڕەنگە بکرێت «ی»یشی بۆ دابنرێت، بەڵام کە گوێ لە خوێندنەوەکەی بگرین زۆرتر بە «ێ» دێتە بەر گوێ. ئەگەر بەکارھێنەری دیکەش پشتگیری بۆچوونت دەکەن، دەکرێ بکرێتە «سکوید». سەرچیا‏١٩:٢٤، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Halbast1: وابزانم لە ھەواڵ و سایتەکان زۆرتر ناوەکەی بە «سکوید» باو بووە، ئەگەر پێت باشە بیگوازەوە. سەرچیا‏١٨:٥٨، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia بەڵێ لێرە زیاتر بەوە باوە، ئێستا دەیگوازمەوە. —ھەڵبەست (لێدوان) ‏١٩:٢١، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]