وتووێژ:ھەڵاڵەبرمە
Jump to navigation
Jump to search
ناو[دەستکاری]
کاکە دژایەتی نەبێ بیگوێزینەوە بۆ شلێرە. باوتر و کورتتر و جوانترە.--چالاک وتووێژ ١٥:١٨، ١٠ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
- @Calak:، ھەڵاڵەبرمە دەڵێن و شلێرەیش دەڵێن. نازانم، ئەگەر وادەزانیت کە شلێرە باوترە باش کێشەی نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٤٧، ١٠ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
- لە مەریوان و ھەورامان ھەڵاڵە برمە دەوترێت. جارجار ھەڵاڵە برایمەش دەوترێت. وەک لە گوڵنامەی کوردیشدا دەبینیت، ھەڵاڵەبرمە نووسراوە. ھەنبانە بۆرینەش ھەڵاڵەبرمەی تیایە و ھەڵاڵە برایمەی تیا نیە. سەیرێکی ئەم باسەش بکە خۆشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٣:٠٢، ١١ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)
- رەنگە پەیوەندی بە ئێرەوە نەبێ رەنگە ھەیشیبێ. ھەمیشە وشەی ساکار (سادە/بسیط) لە وشەی لێکدراو باشترە. وشەی ساکار فێربوونی راحەتترە لەسەر زاران خۆشترە و کەمتر تێدادەچێ. بۆ نموونە تاقی بکەوە بزانە مناڵێک باشتر فێری وشەی نینۆکەشەیتان دەبێ یان دەنا حەلەزوون؟ بێگومان وشە عەرەبییەکەی باشتر فێر دەبێ! ھەر سروشتی زمان وایە و بەرەو کورتی دەڕوا و وشەی ئاوا دوورودرێژ دەفەوتێ بۆیە بە بەرژەوەندی زمانەکەمان دەزانم ھەتا بتوانین وشەی کورتتر بۆ شتەکان دابنێین. مەگەر وشە کورتترەکە ڕەسەن نەبێ کە لێرەدا وا نییە و ڕەسەنتریشە.--چالاک وتووێژ ٠٨:٣٨، ١١ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)