وتووێژ:ھەڤرین خەلەف

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شێواز[دەستکاری]

سڵاو کاک @Serchia: تکایە چاوێک لە وپ:ڕوژ بکە. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٣، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: ئاگام لەوە ھەیە. دەبێ وتووێژێکیان لەسەر بکەین. ناوی مانگەکانی تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم، کانوونی یەکەم، و کانووی دووەم پێویستە بگۆڕدرێن، لەبەرەوەی زۆر کەم بەکاردێن و سەریان لە خەڵک شێواندووە. سەرچیا‏٢٠:٤٧، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: وتووێژ لەگەڵ کێ ئەکەیت؟! بۆچی ئێرە کەسی لێیە؟! وەڵامی منیش نەخێرە. من لەگەڵ گۆڕین نیم؛ گەر بەتەمای خەڵک بین، وەکوو بابەتی ڕێکەوت و بەروارەکەی لێ دێت. تازە زمانی کوردی لای ئەو خەڵکە فەوتاوە و ئینگلیزی شوێنی گرتووەتەوە! ھیچ نەبێت با ئێمە فریای بکەوین و لە ڕێچکەکە لا نەدەین. تازە من لەڕێگەی تووڵامرازەوە کێشەی سێپتێمبەر، ئۆگەست، فێبریوەری، ئازار، نۆڤێمبەر و نازانم چی و چیم چارەسەرکردووە. ھەست دەکەم خەڵک وردەوردە لەڕێگەی ویکیپیدیاوە خەریکە وریا دەبێتەوە. ئیتر نازانم چی بڵێم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٨، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]