وتووێژ:ھێڵی درێژی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باشە ئەم ناوی «ھێڵی لار»ە کە ویکیپیدیای کرمانجی دایناوە لە کوێوە ھاتووە؟ بە فارسی و عەربی ئەڵێن طول جغرافی و منیش لە کوردیدا ھەر بە ھێڵی درێژی بینیومە.--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٢:١١، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ بۆچوونی ئاسۆم، ھەر گوتراوە ھێلی درێژی، نازانم ئەمیش چەند دروستە. سەرچیا (وتووێژ) ‏١٢:٣٠، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەروەک له وتووێژی هێڵی پانیش دا وتم نەبوو و به کوردیش نەمدەزانی چی پێ دەڵێن، ئێستا ڕای خۆتان بڵێن با بیگوازینەوە بۆ ئەوە.--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٩:٣٧، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
درێژه‌هێڵی زەویتان پێ چۆنه بۆ ئەمه هاوڕێیان، ئەگەر ڕاتان لەسەر بوو، پێم بڵێن با بیگوازمەوە--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٦:٢١، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بوونی ناوێکی یەک وشە، زۆر باشترە گەر ڕێک بکەوێت، بۆ نموونە؛ درێژیھێڵ. سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:١٥، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای منیش بکرێت بە هێڵی درێژی گونجاوە چونکە لە کتێبە زانستییەکاندا وا باوە. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٠:٥٠، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هاوڕام لەگەڵ کاک (ئاسۆ). هێڵی درێژی باشترە وەک ویکی فارسی و عەرەبی کە (طول) بەکارهاتووە بە واتای (درێژی)، لە ویکی ئینگلیزیش (Longitude) واتە هێڵی درێژی. --(کۆڤان زەکەریا) ,وتوو وێژ ‏١٠:٥٣، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
: کرا (دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١٢:٠٤، ٢٣ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]