وتووێژ:ھونەری سۆمایی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمە دەبێت بگوازرێتەوە بۆ ھونەرە بینراوەکان، چونکە باسی ھونەر بەگشتی ناکات.—ژیار وتووێژ ‏١٩:٠٤، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەبەست لە ھونەرە بینراوەکان en:Visual artsە؟ ئەگەر وا بێ خۆ بینراو نابێتە sight. ئەگەر مەبەست ئەمەیە ناوێکی جوانتری بۆ دابنێن.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٨، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ مەبەست لەوە، لەو فەرھەنگەی من ئێستا لامە بینایی لەگەڵ سۆما بەرامبەر بە visual داندراوە. بەتەواوی نازانم ئەوانە تا چەند ڕاستن، ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن.—ژیار وتووێژ ‏٠٩:١٢، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سۆما وەک لە ھەنبانەدا ھاتووە یانی ڕووناکی چاو، ھێزی دیتن وەک دەڵێن سۆمای چاوی منی. بە ئینگلیزی پێی دەڵێن sight. بەڵام visual یانی ئەو شتەی پێوەندیی بە دیتن یا ھێزی دیتن ھەبێ نەک خودی دیتن (seeing) یا ھێزی دیتن (sight). «سۆمایی» دەتوانێ دروست بێ بەڵام نازانم چەندە باو بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٣٣، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەک خۆتان دەڵێن درووستی ناوەکە گرنگە نەک باوی. چەند سەعاتێکی تر دەیگوازمەوە ھونەری سۆمایی گەر کەس ڕای تری نییە.—ژیار وتووێژ ‏١٧:٤١، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کراژیار وتووێژ ‏١٤:١٧، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]