بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:ھاوگوزەرانی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوایین لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو

[دەستکاری]

Symbiosis لە ئینگلیزیدا یانی "living together" (سەیری ویکی ئینگلیزی بکەن). ئاشکرایە ئەمە بە کوردی دەبێتە «ھاوژینی» (لە فارسیشدا دەڵێن هم‌زیستی رێک بە مانای ھاوژینی). نازانم ئەم ناوە سەیرەی ئێستا چییە. خۆ کوردیش نییە. گوزەران و گوزەراندن دیارە فارسین و بە کوردی دەڵێن بووردن و بواردن.
ئەمە ھیچ. ھەر لە وتارەکەی خۆماندا ئاماژە بە ھاوژیانی کراوە کە چی وتمان ھاوژینی ڕێک بەرامبەری symbiosisە. ئەی لە کتێبەکانی باشووردا ھاوژیانی بەرامبەر بە چی دانراوە؟ (پێم وابێ ئەگەر بە لاسایی زمانی عەرەبی دانرابێ بزانم بەرامبەری چییە).--چالاک وتووێژ٢١:٥٠، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

لەکتێبەکانی قوتابخانەدا وا نووسراوە. ibrahim وتووێژ ٢١:٥٨، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ibrahim aziz: دەزانم براکەم کتێبەکانی قوتابخانە کانگای ھەڵەن. ھەر دەمھەوێ بزانم ھاوژیانی لەو کتێبانەدا بەرامبەر بە چی دانراوە؟--چالاک وتووێژ٠٦:٣٨، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێ خۆ دیارە، (هاوگوزەرانی = Symbiosis) وا دانراوە. ibrahim وتووێژ ١٣:٢١، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
براکەم دەڵێم لە کتێبەکانی باشووردا ھاوژیانی بو چی دانراوە نەک هاوگوزەرانی!--چالاک وتووێژ٢٢:٥٦، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

تەنها لەوەیان دڵنیام کە وشەی هاوگوزەرانی بۆ Symbiosis دانراوە، بەڵام نەمدیوە چ وەشەیەک بەرامبەر بووە بە ھاوژیانی. ibrahim وتووێژ