وتووێژ:گەڕۆکەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گۆڕینی (گەڕۆکەکان) بۆ (دۆمەکان) لە سەرەتادا بیری ئەوەم نەبوو کە وشەی (دۆم) یش بەکاردێ. وا دەردەکوێ کە وشەی (دۆم) پەسەندتربێ. دۆم: ٢) فێڵباز ٣) ھۆزێکی کۆچەری کورد ٤) دەھۆڵژەن (ھەنبانەبۆرینە کوردی-فارسی لاپەڕە ٣٠٦) زۆر کەسمان ھەیە نازناوی (دۆم) ی ھەیە لە کوردستاندا (وەک: خولە دۆم)، لە شیکردنەوەکەی مامۆستا ھەژارەوە بڕوانین ئەم ناوە بۆ ئەم کۆمەڵە بەکار ھاتووە وەک جیاکەرەوەیەک. پێدەچێ وەک ھۆرێک مامڵە لەگەڵ ئەم کەمینەیەدا کرابێ. ھەریەکە لە مانای ٢ و ٤یش دوو وێناکردنی کەی مامۆڵە و دابونەریتی ئەم ھۆزەیە. Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏١٩:٣٨، ١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستخۆش، منیش لەگەڵ ئەوەم--برووسک (لێدوان) ‏٢٣:١٨، ١ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Broosk و Ku&Kurdistan: من قەت گەڕۆکم بەم مانایە نەبیستووە. لای ئێمە بەم شتە زیاتر دەڵین دۆم و جاروباریش قەرەچی (کە تورکیە و تورکەکانی ئازەربایجانیش ھەر دەڵێن قەرەچی). ئێستا تەواوە دەستتان خۆش بێت. --چالاک وتووێژ ‏١٠:١٤، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]