وتووێژ:گەرمی گۆڕەڕ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکەم گۆڕەڕ نا گۆڕەر. ئەم گۆڕەرە لە کوێوە ھاتووە. کوا شتی وا لە کوردیدا ھەیە. کورد کەی وتوویەتی کڕەر؟! یا کڕیار وتراوە یا بکڕ. بۆ ئەمەیش یا گۆڕیار کە باو نییە یا بگۆڕ.
دوایی ئەگەر ئەمە وشەی لێکدراوە ئەوە ھەڵەیە. دەڵێ بڵێی گەرمیگۆڕ یان گەرماگۆڕ. تۆ دەڵێی مرۆڤکوژ کەس ناڵێ مرۆڤکوژەر! یان بفەرموو بگۆڕی گەرمی. چ بەڵایەکیان بەسەر ئەم زمانەدا ھێناوە ھەر خوا دەزانێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٨، ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]