وتووێژ:گوندێن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو. مام مادی ئەم ناوە تازە داتاشراوە بۆ وشەی Scrotum زۆر ناشیرینە. تکایە یان بیگوێزەوە بۆ ناوە پێشووەکەی (کیسەی گون) یان نا لە کوردەواریدا بۆ ئەمە وشەیەکی زۆر کۆن و جوان ھەیە و ئەویش گوندێنە (لە گون + دێن (دان) وەک کادێن). لە ھەنبانەبۆرینەشدا ھاتووە و ئاوا مانا لێ دراوەتەوە: گوندێن: شوێنێ لە ئەندام کە گۆنی تێدان. بەرامبەرە فارسییەکەشی دەقاودەق نووسراوە کیسۀ بیضه. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٢:٤٧, ٢٦ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

وەڵا ئاچالاک منیش ئەم ناوەم پێ زۆر بێتام بوو وەلی ئەو فەرھەنگە پزیشکیانە ھەر ئەم دوو ناوەی توورەکەی گون و کیسەی گونی تیا بوو، لە کوللا پێم وایە نووسەری ئەوان یەک زەڕڕەیش وەختی دانەنات بە دوای وشەکانا بچێت ھەر تەرجومەی تەحتوللەفزی کردە.

ئەو ناوەیش کە وتە پێم خاسە، با ھەر ئەوە بێت، چون کورت و کوردە. مادیوتووێژ (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٢) ١٦:٣٨, ٢٦ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

هاوڕێیان بەپێی سەرچاوەیەکی زانستی تورەکەی گون گونجاوە، ئێوە ڕاتان چۆنە؟ --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٥:٥٠, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
من تەواو دژ بەم وشە ناشیرینە داتاشراوانەم. مادامێک بۆ بابەتێک لە زمانی کوردیدا وشەی کۆنی ڕەسەن ھەیە کەس ھەقی نییە لەخۆوە وشە دابتاشێ. ئەگەریش بە ھەڵە بە تایبەت لە باشوور وشەکە باو بوو ئەوە دەبێ ڕەوانە بکرێ. من پێم سەیر نابێ ئەگەر ڕۆژێک بڵێن بۆ وشەی «کورد»یش وشەمان داتاشیوە! یەکەم وشەی ڕەسەن ئەگەر نەبوو ئەو جار داتاشراو.--چالاک وتووێژ ١٦:٢٧, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
زۆر باشە کاک چالاک، منیش پێم وایە تا وشەی ڕەسەن مابێت وشەی تر بەکارنەهێنرێت، سوپاس. --DIYAR DESIGN (لێدوان) ١٦:٤٦, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٣ (UTC)