وتووێژ:کەسی یاسایی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەردێری بابەت[دەستکاری]

سڵاو، بەھۆی نزیکی نێوان دوو وشەی juridical (لە ڕیشەی لاتینیی jus, jur بە مانای یان یاسا/قانوونەوە و ھەروەھا وشەی dicere بە واتای گوتنەوە: کە کۆی دەبێتە قانوونبێژی) و وشەیLegalـەوە کە گشتمان دەزانین یانی یاسا و لە دوو بابەتی Legal person و Juridical person ـدا ھەنە و بە دوو واتا بەکار ھاتوون یەکەمینیانم کەسی یاسایی و دووەمینیشم کەسی قانوونی مانا کردەوە. ئەگەر بە ھەڵەی دەزانن تکایە پێمی بێژن. ھەروەھا شایانی باسە کە ئەم دوو وتارە لە فارسیدا ھەردوانیان بە (شخص حقوقی) و لە عەرەبیدا یەکەمینیان (شخص اعتباری) و دووەمینیان (شخص معنوی) مانا کراونەتەوە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٣:٣٠، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم پەڕەیە و کەسی ئاسایی ھەڵە نێوانویکی کراون، ئەمە بەرامبەر en:Neutral person داندراوە لەکاتێکدا دەبێت بەرامبەر en:Legal person بێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٥٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@کاردۆ جاف: کاک ژیار راست دەکا. ئەم وتارەی ئیستا دەبێ کەسی سروشتی بێ. Legal person دەبێتە کەسی یاسایی و دروستیشە بەڵام بە ھەڵە کەسی ئاسایی دانراوە. بۆ Juridical person دەشێ سەرەتا بزانین jurisprudence دەبێتە چی بە کوردی؟ ئەگەر دەبیتە x ئەوە Juridical دەبێتە x+ی.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٢، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان @Calak: و @Épine: سپاس بۆ سەرنجدانتان، بەڵێ ھەڵە لە من بووە کە لینکەکانم جێبەجێ داناوە چون پێکەوە نووسیومن. تکایە گرێدانەکان چاک بکەنەوە.

بۆ ئەو قسەیەی جەنابت کاک چالاک jurisprudence لە ویکی فەرھەنگدا:زانستی دادمەندی، دەستوورلە ویکیفەرھەنگدا ھەروەھا لە دیکتیۆدا: سیستمی یاسایی، فەلسەفەی یاسا، فیقھلە دیکتیۆدا مانا کراوەتەوە سەردانی چەندین فەرھەنگی فارسیشم کرد؛ لە گشتیاندا ھەر بەم ماناگەلە ھاتووە: یاسا، قانوون، دەستوور، فیقھ، (قضا). ئیدی بەدڵی خوەتان وشەیەکی مناسب ھەڵبژێرن من ئەوەی کە فکرم کرد دروستە دام نا. دیسان سپاس بۆ چاک کردنەوەی ھەڵەکەم.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٠:٤٨، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]