وتووێژ:کۆترەباریکە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

dove یانی کۆترە باریکە، mourning یانی پرسە و ئازیەتی گرتن. ئەم کۆتری بەیانییە لە دروست ناچێ. Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٠، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ وشەی morning تێکەڵم کرد، پێم باشە بگۆڕدڕێ، سپاس! -- Ali Sardar 06 (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی وتارەکەم کرد بە کۆترەباریکە. ناشێ ناوی وتارەکان وشە بە وشە وەرگێڕان بکرێت. بەڵام کۆترەباریکە بۆ بەرامبەری en:Eurasian collared dove باشە (یا ئەگەر مەبەست جینسەکەی بێ: en:Streptopelia). ئەم جۆرە کۆترەباریکەیە چووەتە ئەمریکا، بۆیە بە بڕوام بیگۆڕین بە کۆترەباریکەی ئەمریکی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٠٢، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەی ئەگەر سبحاڕۆژێ american dove یش پەیا بوو چی لێ ئەکەی؟ کاتێ لای خۆمانا بەرامبەری نییە ئەبێ وشە بە وشە بکەی. Aza (لێدوان) ‏٠٤:١٣، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza:، لە بەڵگەھێنانەوەکەت تێنەگەشتم. ئەمە ناوە ناوێکی زانستی نییە کە وەرگێڕانی وشەبەوشەی بۆ بکەین. لەسەر زاری خەڵک دروست بووە. بۆ نموونە ئەگەر ئەمریکییەک بێت ناوی گیانلەبەرێکی کوردستانی بڵێت وەک بووکە کانیلە یا بڵقەوەرە یا بووکە جنۆکە و بیەوێت ناوەکە بکات بە ئینگلیزی، نانووسێ bubble-eater یا springish bride یا genie bride! چون بێمەعنان. ناوێکی وەک Kurdistan newtی بۆ پێشنیار دەکات، یا ناوە زانستییەکەی دەڵێت واتە Neurergus microspilotus. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٥، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستم ئەوەیە ناوی تازە دانەھێنین. ئەگەر American Dove یشی پێ ئەڵێن ئەو کات ئێمەش بیکەین بە کۆترەباریکەی ئەمریکی. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:١٦، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]