وتووێژ:کوڕە میانە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێم وابێ (کوڕەی میانە) دروست تر بێ! — ئەم لێدوانە لەلایەن Aminijian واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێز @Aminijian: من ھەتا ئێستە کوڕەی میانەم لە ھیچکەس نەبیستوە، لە ناوچەکەدا ھەر بە ناوی کوڕە میانە ناسراوە، جا جەنابتان بەڵگەتان چیە بۆ ئەم قسەیە؟ دواتر تکایە بە دانانی نیشانەی چوار دانە ~ لە ئاخری نووسراوەکانتاندا، وتەکانتان ئیمزا (واژۆ) بکەن با سەرمان لێ نەشێوێ. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٢، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ی بەڕێز، سپاس بۆ بیرئانینت! من بۆ خۆم "کوڕەی میانە" ڕۆشتووم و تا ئەو جێگەی من بزانم خەڵکی ئەو ناوچەش هەر دەڵێن "کوڕەی میانە". ئایا ئێوە بەڵگەتان لایە کە "کوڕە میانە" بێ؟ Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٣٨، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تا ئێستە کوڕەی میانەم نەبیستبوو، لە گووگڵدا گەڕام بازێک نووسیبوویان کوڕەی و بازێک کوڕە. منیش چووم. لەگەڵ خەڵکی گوندەکانی سەرشیو و خەڵکی سەوڵاواشدا کە دواوم ھەر کوڕە میانەم بیستوە. ئایا ئەوەی جەنابتان بیستووتانە لە ھەورامییەکان بووە یان سۆرانییەکان؟ کوڕەی میانەشم بە وتارەکە زیاد کرد. دەتوانین ڕەوانەشی بکەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٥، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سۆرانی Aminijian (لێدوان) ‏٢١:١٤، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]