وتووێژ:کلیک بەیت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وا چاکترە ناوێکی کوردی بۆ ئەمە دابنێین. کلیک ھەر بە کلیک دەمێنێتەوە، و تەنیا وشەیەکمان دەوێت بۆ جێی بەیت. ئەکرێ وشە فارسییەکش لەبەرچاوبگرین؛ تەڵەکلیک. سەرچیا‏١٣:٠٢، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

bait بە کوردی دەبێتە چەش یان چەشە یان چەشکە. جا bait یان چەشە چییە لە فەرھەنگی خاڵدا نووسراوە «خواردنێکە کە بکرێ بە تەڵەوە بۆ گرتنی نێچیر». دیارە دەبێتە چەشەکلیک یان چەشکەکلیک.--چالاک وتووێژ ‏١٣:١٧، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە وشەیەکی خراپ نییە، بەڵام کێشەکەی ئەوەیە باو نییە. ئێمە خەریکین وشەیەکی نوێ دەتاشین، کە لەنێو ئەو وشە نوێیەش، وشەیەکی ناباو ھەبێت، ئەگەری بڵاوبوونەوە و بەکارھێنانی وشە نوێیەکە کەم دەبێت. سەرچیا‏١٨:٢٦، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناباوی بۆ وتاری لەمشێوەیە زۆر کێشەنابێت بەڵام خۆم لەگەڵ ئەوە نیم وشەکان لەویکیپیدیاوە داتاشرێن. پێموانییە هیچ وشەیەکی کوردی بەرامبەری هەبێت بۆیە کلیک بەیتەکە جارێ چارەسەرە وەک باقی زمانەکانی دی. بۆ کلیکیش کرتە دانراوە ئەگەر گۆڕیتان ئەویش بکرێت بەکوردی باشترئەبێت > Kushared (لێدوان) ‏١٩:٣٩، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەبێ بەکارھێنانی وشەی ناباو یان داتاشینی وشەی نوێ چۆن دەکرێ پەرە بە زمانەکەمان بدەین؟! ئێوە رێگای ترتان پێ شک دێ؟ لە تەواوی دونیادا دێن وشەی مردووی ھەزار ساڵ لەوەی پێشی زمانەکەیان دەبووژێننەوە ئێمە خەریکین ئەوەی ھەشمانە دەی مرێنین. باسی ئەم وتارە ناکەم بە گشتی دەڵێم.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٦، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کلیک بەیتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٥:٣٩، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کلیک بەیتم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٧:٣٧، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]