وتووێژ:ڕەگ پشتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نازانم سەرچاوەی ئەم ناوانە چییە. لە ھیچ سەرچاوەیەک ڕەگ پشتی نەھاتووە. سەیری سەرچاوە پزیشکییەکانم کرد کەژۆک ھاتووە. سەیری فەرھەنگی خاڵم کرد لە پێناسەی کەژۆک ڕێک بە عەرەبی نووسروابوو «عرق النساء».--چالاک وتووێژ ‏١٠:٢٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمنیش یەکەم جارە بیبیستم، بۆ ئەوەی تریش بەھەمان شێوە «کەژۆک»، بەڵام ئەویان کە لە فەرھەنگ ھاتووە پەسەندترە. | سەرچیا‏١٨:٢٩، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر وایە ئێمە ناتوانین ھەر چی وشەیە بیستبێمان. ھەر ئەوەندە لە چەند سەرچاوەی جێباوەڕدا ھاتبێ تەواوە. ڕەگ پشتیم لە ھیچ سەرچاوەیەکدا بەدی نەکرد. بەڵام کەژۆک لە سەرچاوە پزیشکییەکاندا و چەند فەرھەنگێکی گەورە وەک خاڵ و ھەنبانەبۆرینە و ئەستێرەگەشە ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٤، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویستم بیگوازمەوە، بەڵام بینیم وتارێکی تر ھەیە بە ناوی کەژۆک! | سەرچیا‏١٤:٢٨، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە بۆ atherosclerosis لە سەرچاوەکاندا «ڕەقبوونی خوێنبەرەکان» ھاتووە. لە ھەنبانەدا لە پێناسەی کەژۆکدا ھاتووە «جۆی نەخۆشی دەمارتوندبوونە» (دەمار لە ھەنبانەدا بە مانای خوێنبەرە). دەی ئەمە ھەر پێناسەی atherosclerosisە نەک sciatica. ئەی بۆچی لە سەرچاوەکانی تردا عرق النسا مانا لێدراوەتەوە؟! نازانم جێگای لێکۆڵینەوەی زیاترە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٦، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]