وتووێژ:ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گۆڕینی ناوی وتار[دەستکاری]

سڵاو.. ناوی وتار بگۆڕێت بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی.. << Muhammed taha (وتووێژ) ١٨:٢٩, ٢٣ ئاب ٢٠١٢ (UTC) >>

لەگەڵ، شتێکی تر؛ دەبێت وشەی نێودەوڵەتی بەکاربێت لەجێی نێونەتەوەیی، بۆ وتارەکانی تریش، لەبەرەوەی نێونەتەوەیی وەرگێڕانێکی وشە بە وشەیەی وشە ئینگلیزییەکەیە، گەر بەپێی پێناسەکە بێت (involving two or more countries)؛ نێودەوڵەتی دروستترە. | سەرچیا‏١٤:٢٦، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژ تکا دەکەم مەمان عەرەبێنن و مەمان کەنە عەرەب. ناوەکە لە ئینگلیزیدا شتێکی بە ناوی ڕێکخراو تێدا نییە (Amnesty International). عەرەب دەڵێ منظمة کێشەی خۆیەتی. پاشان عەرەب دەڵێ الدولية ئێوەش ھەر وەکوو ئەوان دەڵێن نێودەوڵەتی تەواو ھەڵەیە. یەکەم بەپێی ئەو پێناسەیە دەبێتە نێووڵاتی (نەک نێودەوڵەتی). پاشان پێناسەکەی ئەوەتا existing, occurring, or carried on between two or more nations. لە ھیچ کوێ وشەی دەوڵەتی (state) تێدا نییە. عەرەبی نەبێ خۆی و بە زمانە ھەڵەکەیەوە با بچن راستی بکەنەوە باشترە. ئێوە کوردی بەپێی عەرەبی مەشێوێنن.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٧، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @چالاک: بابەت عەرەباندن نییە، لێرەوەش دەیڵێین نە ئێمە لەگەڵ شتێکی واین و نە پشتگیریشی دەکەین. با باشتر و وردتر لە شتەکان بڕوانین، باشە کاتێک تەنیا دەڵێن «لێبوردنی نێونەتەوەیی» خەیاڵی گوێگر ئەوەندەی بۆ ئەوە دەچێت کە ئەوە بڕیار یان بابەتێکی قانوونییە، ئەوەندە بۆ ئەوە دەچێت کە ناوی ڕێکخراوێکە؟ ھەروەک زۆر جارن دەشڵێن لێبوردنی گشتی؛ بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێک لە زیندانیان. لە زۆربەی کاتەکان کە ناوی «لێبوردنی نێونەتەوەیی» دێت ناوی ڕێکخراویشی لەپێش دەنووسرێت، ئەوە کوردە وا دەڵێت، بۆ دەبێت شتێک بەخورتی بسەپێنرێت.
سەبارەت بە وشەی نێودەوڵەتی، تۆ شارەزای زمانی، جارێ لە تەواوی وشەکە گەڕێ، با جارێ باسی (nation) بکەین، کێشەکە ھەر لێرەیە، گەر بڕوانن ئەوا دەبینن کە پێناسەی نەتەوە لە کوردی شتێکە و ھیی (nation)یش لە ئینگلیزی شتێکی ترە؛ (a large area of land that is controlled by its own government). خۆمان دەزانین لە کوردی مەبەست لە نەتەوە چییە، پێناسەی کۆمەڵێکە لە خەڵک، بەڵام لە ئینگلیزی پێناسەی () شتێکی ھاوشێوەیە لەگەڵ پێناسەی (country)، کە بە خاک یان ھەرێمێک پێناسەی دەکات. بەمەش پێناسەکان بەتەواوی یەکناگرنەوە، یەکیان باسی خەڵکە و یەکیان باسی ھەرێمە. ئەگەر داوای بەرانبەرێکی باش بکرێت بۆ وشەی «نەتەوە»ی کوردی، ڕەنگبێ باشترینیان (ethnic group)بێت؛ (a community or population made up of people who share a common cultural background or descent.).
رێکخراوە زیاد دەکەی یان نا کێشە نییە. دەڵێم لە ئینگلیزیدا نییە قەی ناکا پێی زیاد بکە. رێکخراویش ھەڵەیە چون ئاوەڵناوە دەبێ بڵێی ڕیکخراوە. ھەر وەک دەڵێی دامەزراوە (دامەزراوەی نەرمامێری ئەپاچی)، ناڵێی و ناتوانی بڵێی دامەزراو؛ بە ھەمان شێوە نابێ بڵێی ڕیکخراو. ئەم زمانە ھەمووی ھەڵەیە.
پێناسەکانیش نازانم لە کوێ دێنی بەڵام پێناسەی nation ئەمەیە:

a large aggregate of people united by common descent, history, culture, or language, inhabiting a particular country or territory

ئەمە ھەر نەتەوەیە. دەڵێ نەتەوە داانیشتووی وڵات یا مەڵبەندێکە کەی دەڵێ نەتەوە یانی وڵات. نەتەوەی کورد دانیشتووی وڵاتی/مەڵبەندی کوردستانە. ئەمە تەواو پێناسەی نەتەوەیە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٢، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆچوونەکەت دروستە لەبارەی وشەی ڕێکخراوە، بۆ پێناسەکانیش من لە بەڕکی خۆم دەرم نەھێناون، ئەوە پێناسەی فەرھەنگی مێریەم وێبستێرە. | سەرچیا‏١٠:٤٢، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]