وتووێژ:پەڕینەوە لە تەپوتۆز

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بڵێی لە خوبار کوردیترمان دەست نەکەوێ؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٠٢، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ کردنەوەی دەرگای وتووێژ ، خۆم :نەمزانی چی دابنێم لە ئینگلیزییەکە Dust بەکارهاتووە کە لە کوردیدا دەبێت بە تۆز ئەمەش بەپێی چەند بەرنامە وەرگێڕەی ئینگلیزی-کوردییەی کە لامە ، بەداخەوە ئەو فیلمانە گەرچی بە کوردیدادنرێن بەڵام ناوی زۆرییان فەڕەنسی و ئینگلیزییە!بۆیە کێشە دەبێت لەناویان بەرحاڵ > Kushared (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ نووسینی وتارەکە، وابزانم تەپوتۆز باشتر بێت تا خوبار یان غوبار کە وشەیەکی عەرەبییە و لە کوردیی ئەمڕۆدا بە کار نایەت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٨، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
dust لە کوردیدا رێک بە تۆز دەڵێن. تۆز وشەیەکی تورکیە و لە تورکیشدا ھەر دەڵێن toz. بەڵام لە کوردیدا زۆر باوە و غوبارم لە فارسی و عەرەبیدا نەبێ ھەر نەمبیستووە. ئەمەش بڵێم لێرەشدا «پەڕینەوە لە تۆز» ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ تۆز لە تورکیشدا هەیە. بەڵام تەپوتۆز نیە، بۆیە تەپوتۆزم پێشنیار دا. تەپ لە کوردیدا بە تەنیا کەمتر دەوترێ، بەڵام لەگەڵ وشەی دیکەدا زۆرم بیستوە، وەکوو تەپونم (واتە هەوای بارانی و مژی) یان تەپوتۆز، یان تەپومژ. گۆران ئەڵێ تەپونم دابکا بیکا بە شەست. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١١، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تۆزوخۆڵیش باشە. تەپوتۆزیش ھەر دەبێ. نازانم ئەمانە لە باشوور دەڵێن یان نا.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەردووکی لەباشوور هەیە ، لاریمان نییە لە گواستنەوەی >Kushared (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]