وتووێژ:نھێن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:پەنھانەوە ڕەوانە کراوە)

نازانم وشەی پەنھان چۆن ھاتۆتە ناو وشەنامە کوردییەکانەوە. ئەمە وشەیەکی فارسییە و تا ئێستا لەسەر زمانی ھیچ کوردێک نەم بیستووە.

لە قورئانی مامۆستا ھەژاردا غیب بە نادیار، نھێنی و پێوار وەرگێڕدراوە. من خۆم پێوار-م پێ باشە دوایی نھێن. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٣:٤٦، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: گەر پەنھان وشەیەکی فارسی بێت، و پێویست بە گۆڕین بکات، ئەوا پێم باشە بکرێت بە نھێنی یان نادیار کە باست کردووە نەک پێوار، چون لە کۆمەڵگا پێوار وەک وشەی پەنھان بەکارنایات. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٥٧، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەبێ قسەکانمان بەڵگەی لە پشت بێ. دیار و نادیار زیاتر بەرامبەری visible و invisibleن بۆیە پێم باش نییە.
کێشەم لەگەڵ نھێن نییە. ھەڵبەت نھێن دەبێتە غيب نەک نھێنی. نھێنی یانی غيبي. مامۆستا گیویش لە فەرھەنگەکەیدا (نۆبەرە) بۆ عالم الغيب و علم الغيب نووسیویەتی نھێنبین و نھێنبینی. سپاس-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٦، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:  کرا بە نھێن. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٥١، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]