وتووێژ:پێڕستی بەرزترین بورجەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کەلو یا تەلار - باڵەخانە ھتد...>Kushared (لێدوان) ‏١٥:٤٦، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەلار و باڵەخانە لە جێی برج یان تاوەر باش و گونجاو نین، بەس نازانم کەلوو لە کوێوە ھاتووە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢١، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برج/بورج بە کوردی دەبێتە کەلوو. منیش نازانم ڕەگ و ڕیشەی چییە. --چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٤، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوەندە لە بارەی باڵەخانە/تەلار دا بنووسم کە لە کوردیدا بە نھۆمی سەرەوەی ماڵ (دووەم) دەڵێن:

  • ھەنبانەبۆرینە:
    • باڵەخانە: ژوور لە نھۆمی باڵادا
    • تەلار: باڵەخانە، ژووری قاتی سەرەوە
  • قامووسی زمانی کوردی:
    • باڵەخانە: ژوور یان چەند ژوورێ کە لە سەرەوەی خانوو دروست دەکرا (چونکوو خانووی کۆنی کوردەواری زیاتر یەک نھۆم بوون)
  • ئەستێرەگەشە:
    • باڵەخانە: بناء ذات الطابقین، الطابق العلوی، شرفة بنائ فوقانی (یانی نھۆمی سەرەوە)
  • لە فارسیشدا بالاخانە ڕیک بەم مانایەیە.

دڵنیا نیم بەڵام پێم وایە بە ئینگلیزی دەبێتە Upstairs. --چالاک وتووێژ ‏١٧:٢٩، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئێمە تەلار و باڵەخانە بۆ ژمارەی نھۆم و شتی وا دانانێین ئەو بورج و کەلووە من بە ناوچەی بورجەکان تێدەگەم وە دەشزانم خەڵکی ئێمە (باشوور) بەوە تێدەگەن بۆیە من دژی نووسینی کەلووم لەم وتارە!، سەیری ئەم بابەتانە بکە

لەھیچ یەک لەمانە تەلار/باڵەخانە وەک نھۆمی سەرەوە وێنا نەکراوە - ئێمە بە Upstairs دەڵێێن نھۆمی سەرەوە وە بۆ Downstairs نھۆمی خوارەو/ژێرەوە یان ژێرزەمین بەرحاڵ دەبێت یەکلایی بکرێتەوە > Kushared (لێدوان) ‏١١:٢٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ دەزانم کاک محەممەد شتێکی سەیر نییە، لە باشوور مانای زۆر وشەیان تێکداوە و شێواندوویانە. نموونەکەی ھەر لەم ویکیەدا زۆرە: ئەستێرە و ھەسارە، دەریا و زەریا، ئاوێنە و ھاوێنە و... کە ئەمانە مانایان یەکە و لە باشوور ئێستا جیاوازن. دەنا تو لە کوردێکی بانە پرسی ئەستێرە یانی چی دەڵێ star و لە کوردیکی سنە پرسی دەڵێ ئەستێرە خەڵکی بانە و مەھاباد دەیڵێ و ئێمە دەڵێین ھەسارە!
من لە چەندین فەرھەنگی بڕواپێکراودا مانای ئەم وشانەم بۆ نووسی و ھیچ شتێکم لە خۆمەوە نەنووسیوە.
بۆ کەلووش کە جنابت دەفەرمووی تەنیا بە بورجی ئاسمان دەوترێ من پێم وا نییە وا بێ. لە فەرھەنگی مامۆستا گیوی موکریانی (کە لە ھەنبانە بۆرینەش گەورەترە) کەلوو بە مانای tower ھاتووە و وێنەیەکی towerیشی تێدایە.
@Pirehelokan: من وای بۆ دەچم کەلوو لەگەڵ وشەی «کەلەھ»ی کرمانجی بە مانای قەڵا یەک شت بێ. کەلەھ بووەتە کەلە و دوایی بووەتە کەلوو (بۆ نموونە زیندە بووەتە زیندوو، پەمە بووەتە پەموو). چون قەدیم زۆربەی بورجەکان قەڵای سەربازی بوون و قەڵاکانیش بەرز بوون. لە ئینگلیزیشدا tower بە مانای قەڵا ھاتووە.
سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٢:١٢، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]